بزانه بؤ ئه م 3 ى برا يه دایكی خۆیان كوشتوو دوای جەستەكەشی دەخۆن

bozhin
3 برا كە خەڵكی فلیپینن، بەهۆی باوەڕبوونیان بە بوونی رووحی شەڕانگێز لە جەستەی دایكیاندا. دایكیان دەكوژن و جەستەكەشی دەخۆن.
ئەو 3 برایە یەكێكیان ناویان “دانتی، باروی، ئیبراهیم”ە و تەمەنیان “31، 21، 18″ ساڵە. ئەوان بەهۆی نەخۆشكەوتنی دایكی و لە بیرچوونەوەی شتەكان و ئەنجامدانی هەندێ كردەوەی سەیر، گەیشتوونەتە سەر ئەو باوەڕەی كە رووحە شەڕانگێزەكان چوونەتە جەستەی دایكیانەوە، بۆیە بەمشێوەیە مامەڵە دەكات.
دایكیان ناوی موسالا ئەمیلە و تەمەنی 65 ساڵە، هەرچەند كوڕەكانی بیرۆكەی ئەم كارەیان بۆی دانابوو، بەڵام ئەو بەردەوام لە كاتی ئاساییبوونی خزمەتی رۆڵەكانی خۆی دەكرد، بەڵام رۆژێك كوڕەكانی كوشتیان و گۆشتی جەستەی دایكیشیان خوارد، بۆ ئەوەی رزگار بن لە رووحە شەڕانگێزەكان.
پۆلیس دوای پێزانینی رووداوەكە دەستی بە لێكۆڵینەوە كرد و دەركەوت براكان ئاڵوودەی مادە هۆشبەرەكانن، بۆیە دایكە نەخۆشەكەیان بە ئازاردانێكی زۆرەوە كوشتووە و گۆشتەكەشیان خواردووە.
پۆلیس دەست بەجێ هەرسێ براكەی دەستگیركرد و سزای هەمیشە بەندكردنیان لەلایەن دادوەرەوە بۆ دەركرا و خرانە بەندیخانەوە


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات