bozhin
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ڵێت كه نزیكه‌ی 60-90%ی منداڵانی قوتابخانه‌كان له سه‌رانسه‌ری دنیا له‌پاڵ زۆرینه‌ی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و باڵغ به‌ده‌ست كلۆربوونی ددان ده‌ناڵێنن كه ئازاری زۆری هه‌یه، چونكه به‌كتریاكه ماده‌ی ترش ده‌رده‌دات و ده‌بێته هۆی داخورانی مادی مینا له‌سه‌ر ددان.
تۆ له‌كاتی ئازاری ددان ده‌بێت سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت، به‌ڵام تا ئه‌و كات ده‌توانی به‌و رێگانه‌ی خواره‌وه و له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك ئێش و ئازاره‌كه‌یان نه‌هێڵیت و كه‌میان بكه‌یته‌وه:
-به‌كارهێنانی خوێ و بیبه‌ر، ئه‌و دوانه تایبه‌تمه‌ندی دژه‌به‌كتریایان هه‌یه و ئێشی ددان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه به‌تێكه‌ڵكردنیان به‌بڕی دیاریكراو به‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئاودا هه‌ویرێك دروست ده‌بێت و به‌چه‌ند خوله‌كێك ئازاری ددان نایه‌ڵێت.
-رۆنی پاكی كونجی، له‌ده‌موه‌ركردنی رۆنه ئه‌ندامییه‌كان به‌گشتی باشترین رێگه‌یه بۆ رزگاربوون له‌ئازاری ددان به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م، ئه‌وان به‌تایبه‌تی رۆنی كونجی به‌كتریاكان له‌ناو كه‌ڵێنی ددانه‌كان راده‌كێشن و هه‌وكردن و ئازار كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، وێڕای نه‌هێشتنی زه‌ردی سه‌ر ددان و بۆنی ناخۆشی ده‌م.
-سیر، یه‌كێكه له‌ئه‌نتی بایۆتیكه كاریگه‌ره‌كان كه بۆ چاره‌سه‌ری زۆرێك له نه‌خۆشییه‌كان به‌كار دێت، تۆ ده‌توانیت هاڕاوی سیر له‌گه‌ڵ قه‌ره‌نفه‌ل و تۆزێك خوێی چێشت تێكه‌ڵ بكه‌یت و بیخه‌یته سه‌ر ددانی كلۆر و ئازار و هه‌وكردنه‌كه‌ی نامێنێت.
-پیاز، یه‌كێكه له‌ئازار شكێنه‌كان كه به‌كتریا له‌ناو ده‌بات و ددان و پووك ده‌پارێزێت.
-زه‌نجه‌بیل، یه‌كێكه له كاریگه‌رترین ئازارشكێنه‌كان و تۆ ده‌توانیت تۆزێك رووه‌كی زه‌نجه‌بیل بخه‌یته ناو ئاو و دواتر له‌ده‌متی وه‌ربكه و ئازاری ددان ده‌شكێنێت.
- قرنفل، ده‌توانیت تۆزێكی لێ بهاڕیت و له‌گه‌ڵ رۆنی زیتوون یان هه‌ر رۆنێكی تری رووه‌كی تێكه‌ڵی بكه‌یت و بیخه‌یته سه‌ر ددان و پووك و ئازاره‌كه‌ی نامێنێت.
-كوركم، بۆ نه‌هێشتنی ئازاری نێوان و كه‌له‌به‌ری ددان به‌كاردێت و ده‌توانیت له‌گه‌ڵ كه‌مێك رۆنی خه‌رده‌ل تێكه‌ڵی بكه‌یت و دوای 15 خوله‌ك بیخه‌یته سه‌ر ددانی كلۆربوو.
-چای ره‌ش، بوونی ماده‌ی تانین له‌ناو ئه‌و جۆره چایه‌دا ئازار كه‌م ده‌كاته‌وه و هه‌وكردن نایه‌ڵێت.
-گه‌ڵای رووه‌كی جه‌وافه، ده‌توانیت راسته‌وخۆ گه‌ڵاكه بخه‌یته ده‌مته‌وه وه‌یا بیكوڵێنیت و تۆزێك خوێی بۆ زیاد بكه‌یت و بۆ نه‌هێشتنی ئازاری ددان به‌كاری بێنیت.
-به‌فر وه‌یا كیسی به‌فر، كار له‌سه‌ر سڕكردنی كۆتای ده‌ماره‌كانی گواسته‌وه‌ی هه‌ست و ئازار ده‌كات به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی تووشاربوو.
-گه‌ڵای نه‌عناع، هاڕینی راسته‌وخۆی گه‌ڵاكه له‌ناو ده‌م وه‌یا خستنی بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ناو ئاو ئینجا به‌كارهێنانی پاشماوه‌كه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
تعليقات
إرسال تعليق