رۆژی سێشەممە کۆبونەوە ئاساییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەست پێ دەکاتەوە

harem

بڕیارە رۆژی سێ شەممە جارێکی تر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کوبونەوەکانی خۆی دەست پێ بکاتەوە.

ھومام حەمودی ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای ١٣ رۆژ راوەستان کاتژمێر ١١ سەر لەبەیانی رۆژی سێ شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی جارێکی ترکۆبونەوە ئاساییەکانی دەستپێبکاتەوەو چاوەڕوانیش دەکرێت مشتومرەکانی تایبەت بەیاسای پاسەوانی نیشتیمانی و جاکسازییەکانی عەبادی جارێکی دیکە سەر ھەڵبداتەوە.

رۆژی ١٦ ئەیلول ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوایین کۆبونەوەی ئاسایی خۆی سازکردبوو لە پێش پشوەکانی جەژنی قوربانی و ھەردوو پرۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپی کردنەوەی پارەو کۆمەک کردنی تیرۆری بە زۆرینەی پەسەند کردبوو .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات