وەزارەتی تەندروستی ھەرێم تەئکید دەکاتەوە کە ڕێوشوێن و ئامادەکاری بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا گیراوەتە بەر.
دکتۆر “خاڵس قادر” وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاندووە کە دەرمان و پێداویستی تەندروستی لە سەرجەم کۆگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئامادەکراوە بۆ رووبەرووبوونەوەی کۆلێرا.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەشی داوە بەوەی کە نەخۆشی کۆلێرا مەترسیدارەو ھەتا لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق بە تەواوی کۆنترۆڵ نەکرێت ئەوا مەترسی بڵاوبوونەوەشی لە ھەرێمی کوردستان لە ئارادا دەبێت،بەتایبەت کە ھاووڵاتیانی باشور و ناوچەکانی عێراق دێنە ھەرێمی کوردستانەوە.
لای خۆشیەوە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی بە شێوەیەکی جدی ھاوکاری و ڕێوشوێن بۆ زیاتر تەشەنەنەسەندنی نەخۆشییەکە و ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی پێشکەشی عێراق دەکات.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق