باسی خۆمت بۆ دەکەم دوای تۆ ‌

null@example.com (zhawen)

باسی خۆمت بۆ دەکەم دوای تۆ
‌دڵخۆش دیارم لە چۆلەکەیەکی سەرشێتی بەختەوەر ئەچم پێیان وایە لەسەر هەرچڵێکی پێکەنین نیشتومەتەوە پێیان وایە بە گریان نامۆم بەغیلی بەو هەموو غیرەتەم ئەبەن لەسەر ئەم شانۆ نەفرەتیەی ژیان تێناگەن چەند ئەکتەرێکی درۆزنم چ ڕۆڵێکی پێچەوانەی ناخم دەگێڕم چ حاڵێکم هەیە وەختێک دەڵێم باشم!
‌زۆرسەختە پێکەنینی ناو وێنەکان قاقای ناو مەجلیسەکان ڕۆشتن بۆ هەرجێیەک کە تەنیای تیای ونبوبێ دانیشتن لەگەڵ گەمژەکان، لە ئەوان چوون ،ئەمانە دەکەم پێچەوانەی سروشتی خۆم لەکاتی خراپدا پێدەکەنم نامهەوێ نە دۆستەکانم ئازار بەم نە دوژمنەکانم دڵخۆشکەم .
لەوە تێگەیشتوم هەر دۆستە ئەبێ بە دوژمن ،تیری هیچ غەریبەیەک لە دوورەوە ناتپێکێ ئەوە دۆستەو لەنزیکتە تیر ئەچەقێنێ لە دڵت خەبەرت ئەکاتەوە پێت دەڵێ خۆشباوەڕ مەبە وەک تۆ چۆن ئەکتەرێکی باشی پێکەنینی ئەم خەڵکەش لە دۆستایەتی دەرخستنی خۆیاندا بلیمەتن!
‌تۆ بۆ نایەی هەتا کەی نایەی ئەی دۆستی پار ئەی دوژمنە ڕۆح سوکەکەم هەتا چەن سەدەی تر چاوەڕێ بم؟
من ئیتر گەمژایەتی خۆم بۆ سەلماوە چاوەڕێی کەسێکم کە خەوی لێتۆراندووم ئیسراحەتی تێکداوم پێکەنینی بردووم کردومی بە درۆزنێک کە خۆشی بڕوا ناکا چۆن بەرگەی ئەو هەموو دڕک و داڵەی سەر ئەو ڕێگایە دەگرم ئەو بەتەنیا بەجێیهێشتم!
‌بیستومە لای خەڵک وتوتەلەکاتی جیابونەوەی دوو مرۆڤدا یەکێک هەڵیئەبژێرێ و یەکێک مەجبورە قبوڵی بکا گلەیت لێ کردووم گوایە من تۆم لەناو دۆزەخدا تەنیا کردووە خودا ماڵت وێران بکا ئەبوو باست بکردایەمن چەند گوناحانە لەبەردەستا پارچە پارچە بووم‌ ،من چەن هەور گریام چەن شەو بەدەم ئازار و خەوی ناخۆشەوە بە خەبەر هاتم 'من چیم لەگەڵ تۆ نەکرد تۆ جیت بە من نەوت بێ باک بێ دڵ تۆ درۆت فەرموو کە وتت ڕۆحتم ئەوێ تۆ درۆت فەرموو کە وتت گوایە لە کەس ناچم گوایە ئازارت نادەم.
‌ئەی دۆست من دوای قەڕنێک ئازار خواردن هێشتا چاودێری هەنگاوەکانت دەکەم بە دزییەوە چەند بێزارم ڕێگاکانت بە هەڵەش نایەنەوە بەردەم دەرگای من ڕێگەیەکیش شک نابەم خۆم بێم بۆ لات!
‌پێت وانییە زۆر غەدرت لێکردبم شەوان بە کام ویژدانەوە ئەنووی؟بە کام ڕستە خۆت گێژدەکەی لەو زۆڵمە؟تۆ ئەگەرتا ئێستا وەک جاران ماوی ئەگەر یادگارییەکان بیرنەچۆتەوە ئەگەر ڕۆحم خۆشویستووە چۆن تا ئێستا نەهاتووی چۆن غەریبیم ناکەی چۆن ناخت ئاگری نەگرتووە وەک من؟
‌تکادەکەم تەشریف بفەرموون چۆن بێ خوداحافیزی ڕۆشتی ئاوهاش بێ سڵاو وەرەوە!ئەگەر لە باوەش لە ماچ لە گریانی خۆشی هیچی ترم وت خودا نەفرەتی شەیتانم لێ بکا خودا تۆم
‌لێ بسێنێ هەروەک ئێستا!

http://evin1.info/up/uploads/chomanupload_file1_98104451.jpg



سه‌رچاوه‌یانه‌ی ئـه‌ڤین - پــێـشـەنــگيـن

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات