ئه زانيت حاجی كاروان هەڕەشەی جى كردوا ؟؟

bozhin
حاجی كاروان پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتووی شیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان رەخنەی توند لە سیستەمی بەڕێوەبردنی هەرێم دەگرێت، هەڕەشەی دەست لەكاركێشانەوەش لەئەندامێتی پەرلەمان دەكات، ئەگەر تا 6ی مانگی داهاتوو لایەنەكان نەگەنە ڕێككەوتن.
حاجی كاروان، لەنوسنێكیدا، كە لەپەیجی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، ئاماژە بەوە دەكات، تا6ی مانگ لایەنەكان نەگەنە ڕێككەوتن، من وەكو پە رلەمانتارێك لەوە زیاتر تەحەمولی ئازاری ویژدان ناكەم، واز هێنانی خۆم پێشكەشی پەرلەمان دەكەم.
ئاماژەەی بەوەش كردووە، وڵاتێك پەرلەمانەكەی دەسەڵاتی لێپرسینەوەی نەبێت لە وەزیرێك، ئەگەر بەئەمری سە رۆك وەزیران نەبێت، سەرۆكەكەی ماوەی یاسایی تەواو بێت و پەرلەمان بە ناشەرعی بزانێت، پەرلەمانەكەی دەسەڵاتی یاسادانانی نەبێت و خەمی خەڵك چارە نەكات، لەكاتێكدا گەندەڵی سەرتاپای ئەم دەسەڵاتەی داپۆشی بێت و لایەنەكان ڕێك نەكەون، مانەوەی من لەپەرلەمان بوون و نەبوونی وەكو یەك وایە، منیش ویژدان و دین و متمانەی جەماوەر بەهیچ دەسكەوتێكی تر نادەم.


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات