به وينه ژنی محەممەد عەساف ببينه

bozhin

گۆرانیبێژی فەلەستینی محەممەد عەساف لە چەند رۆژی رابردوو ژیانی ھاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی فەلەستی پێکھێنا و دڵخۆشی خۆیشی بەو هاوسەرگیرییە نیشاندا . 

ەستێرەی فەلەستینی محمد عساف ناسراو بە خۆشەویستی عەرەب لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوكی تایبەتی خۆی رایگەیاند كە خاتوو لینا قیشاوی فەلەستینی وەك هاوسەری دەستنیشان كردووە.
لە بڵاوكراوەكەدا دەڵێت “ئازیزانم خێزان و جەماوەرەكەم لە هەر شوێنێكی نیشتمانی عەرەبی و دونیادان خۆشحاڵدەبم كە بەشداری ئەم خۆشیەم بكەن بە بۆنەی دەستنیشانكردنی كچی وڵاتەكەم لینا قیشاوی وەك هاوسەری داهاتوم، هیوا خوازم لە خودا  سەرجەم گەنجانی عەرەب سەركەوتوو بكات و خۆشحاڵم كە ئەم هەواڵە بە بەشداری جەماوەرە ئازیز و خۆشەویستەكانم دەكەم چونكە جەماوەرەكەم خێزانی منن و زیاترن لەوەی تەنها جەماوەر بن هیوادارم لە ئاست متمانەی ئێوەدا بم”.
محمد عەساف بەشداربوی بەرنامەی عەرەب ئایدڵی 2014 بوو لە كەناڵی ئێم بی سی، كە یەكێك بوو لە هاورێیانی بەشداربوی بەرنامەكە هونەرمەندی كورد پەرواز حسێن .

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک محەممەد عەساف وێنەی خۆی و خێزانەکەی لینا قشیاوی ھاوسەری بڵاوکردەوە و دەشڵێ “منیش کچێکی وڵاتەکەی خۆمم ھێنا”.

ھەر لە نوسینەکەی محەممەد عەسافدا ھاتووە کە ئەو دڵخۆشە بەوەی کچێکی وڵاتەکەی خۆی ھێناوە و، بە ھیوای ئەوەشە کە ھەموو گەنجێکی عەرەب بچێتە نێو ژیانی ھاوسەرگیری و بە ئاسوودەیی بژین.

محەممەد عەساف یەکێک بوو لە براوەکانی وەرزی دووەمی پرۆگرامی عەرەب ئایدڵ، کە لە ساڵی 2013 خەڵاتی یەکەمی بە دەست ھێنا و بەهۆی قۆزیی و دەنگخۆشیشییەوە چەندین جار تووشی کێشە بووەتەوە، لە میدیاکانیشدا چەندین جار باسی ئەوە کراوە کە لەلایەن کچانەوە داوای خۆشەویستیی لێکراوە.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات