(ده‌ستم بگره.)
’بۆ ئه‌ترسی؟‘
(مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌بێ که‌ترسام ده‌ستم بگری؟ته‌نها که ویستم بڕۆم ده‌ستم ئه‌گری؟ته‌نها ئه‌و شه‌وانه‌ی نه‌خۆشم؟یان ئه‌وکاتانه‌ی که‌به‌نیازم هه‌ڵه‌یه‌ک بکه‌م؟یان ته‌نهابۆسه‌ما.!یان ته‌نها بۆبڕین؟!)
نامه‌وێ بیر له‌ڕوشتن بکه‌مه‌وه لێ ئه‌ترسم ئه‌گه‌ر توند ده‌ستم نه‌گری یه‌کێکی تر جێگه‌ی ده‌ستنه‌گرتنی تۆپڕبکاته‌وه..له‌تۆزیاتر بملاوێنێ له‌تۆ که‌متر بمگریه‌نێ!
ده‌ستم بگره‌و بمێنه‌وه من ده‌مه‌وێ ئاوا چیرۆکه‌که‌مان بگێڕمه‌وه سه‌یرکه چی ده‌نوسم:
(لەجەنگەڵێکا لە مەنفایا لە شەقامە ڕەشەکانی شارێکا،لەناو چڕترین دارستانەکانی درۆ لە جێیەک نیشتیمانێک بۆ مەزاج!
لە شوێنێک سەرتاپا لە بێوەفای،کلتورێک پڕ بە پێستی وشەی سەقەتی!
من و ئەو یەکمان ناسی بووین بە هاوڕێ ڕۆحمان لە یەکتر گەی،من و ئەو پێویستە ئەو دۆمۆکسیدەی لە هەناسەکانمانەوە دەدرێتەوە،کە پڕە'لە گەردی ژیان و خۆشەویستی ڕۆح و پاکی ناخ'
ئەبێ کۆبکرێتەوە!ئەبێ هەنێ کەس ئاواتە خواز بن دەستیان بکەوێ بۆی فێربن تەنها فێربن کە هیچ نەبێ خۆیان لەگەڵ جەنگەڵا ڕابێنن..
نەبن بە گورگ!نەبن بە کونەپەپوی شوم و بخوێنن لە بەختی من و ئەو!
ببن بە گوڵ ببن بە کۆتر بە بارانی ناو بیابان
من و ئەو لەم جەنگه ڵە خۆمان داماڵی لە کلتور و لە بۆنی پیسی درۆ لە عەشق لە ماسک لە نواندن بووین بە خۆمان..خۆمان وه یه‌کمان خۆش‌ویست!
خۆزگه هه‌مووان وه‌ک ئێمه یه‌کیان ده‌ناسی و په‌مه‌ی په‌مه‌ی ده‌بوون!)
ئه‌گه‌ر هه‌میشه ده‌ستم بگری چیرۆکه‌که‌مان په‌مه‌ی ده‌بێ!
تکا ئه‌که‌م مه‌ڕۆ...
null@example.com (zhawen)
تعليقات
إرسال تعليق