به قيديؤ و وينه بزانه شەیدا عەلی: بۆ غیرە لە هاوسەرەکەم دەکات

bozhin

“باوکم ئەوەندە چاوەڕێی کچی کردووە، دوو مانگ بەر لە لەدایکبوونم ناوی ناوم و تەسکەرەی بۆ دەرهێناوم” شەیدا بەم شێوەیە باس لە لەدایکبوونی دەکات و دەڵێت هاوسەرەکەی زۆر خۆش دەوێت و غیرەی لێدەکات، حەزیش دەکات منداڵەکەی وەک خۆی دەربچێت و ناشیشارێتەوە ئێستا لە لوتکە ی خۆشبەختیدایە. شەیدا عەلی بێژەری هەواڵەکانی NRT باس لە زۆر بابەتی تایبەتی ژیانی دەکات کە بۆ یەکەمجارە پەردەی لەسەر هەڵدەداتەوە و باسی یەکەمین بینینی خۆی و هاوسەرەکەی دەکات و دەڵێت “لە بۆنەیەکدا هاوسەرەکەم ناسی و وامزانی زاواکەیە”.

شەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە هەمیشە باوکی سەربەخۆیی داوەتێ و ئەوەش وایکردووە وەک کچانی دیکە هەڵسوکەوت نەکات و دەڵێت “زۆرکات مامەڵە کردن لەگەڵ پیاودا وات لێدەکات وەکو ئەو مامەڵە بکەیت، تۆ ڕەنگە لات ئاسایی بێت کە لەگەڵ پیاوێکدا قسە بکەیت، فیعلەن هەندێک هەڵسوکەوتی یەک وەردەگرن”.

نایشارێتەوە ئەو بەر لەوەی لە ڕاگەیاندن کار بکات بیری لەوە نەکردووەتەوە کە لە میدیادا ئیش بکات، بەڵام دوای هاوسەرگیریکردنی لە ڕێگەی هاوسەرەکەیەوە دەستی بەکاری ڕاگەیاندن کردووە.

ئەو باس لەوە دەکات ناتوانێت باس لە ناخۆشترین ساتی ژیانی بکات و تەنها ئەوە دەڵێت کە دەگەڕێتەوە بۆ هاوڕێیەکی و ئەوەی لەو هاوڕێیەی چاوەڕێی نەکردووە و بابەتەکە پەیوەندی بە ژیانی تایبەتی خۆیەوە هەبووە و بەو هاوڕێیەی دەڵێت “بەداخەوەم بۆت”.

شەیدا باس لەوە دەکات کە لە بواری کاردا زۆر کات ئەو هەلەی بۆ پیاوان دەڕەخسێت بۆ ژنان ناڕەخسێت و دەڵێت “شەڕم لەسەر ئەوە کردووە و لەسەر ئەوەش لە کارەکەم دوورخراومەتەوە”.

ئەو ڕەتی دەکاتەوە کە بەر لەوەی هاوسەرگیری بکات هیچ پیاوێکی خۆشویستبێت و دڵی بۆی لێدابێت و دەڵێت “بەشێکی ڕەنگە بۆ غروری من بگەڕێتەوە و بەشێکیشی بۆ دایکم کە دەیوست تێکەڵاوی پیاو نەبم، چونکە وەک لە کوردەواریدا دەڵێن ڕەنگە ئەوە ببێتە نەنگی بۆ کچ”.

چیرۆکی هاوسەرگیریکردنی دەگێڕێتەوە و دەڵێت “هاوسەرەکەمم لەڕێگەی بۆنەیەکی کۆمەڵایەتییەوە ناسی، زۆر دەجوڵا، وامزانی زاوایە و زۆر بە سادەیی لە دایکمم پرسی وتی نا زاوا نییە، هەڵبەت من دایک و باوکیم دەناسی بەس خۆیم نەدەناسی، بەڵام لەو کاتەدا لای کردەوە و چاومان کەوتە سەر چاوی یەکتری و دوای ئەوە دووساڵ پەیوەندیمان هەبوو بەنهێنی و لە دایکم دەشاردەوە”.

ئەو لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە هاوسەرگیری کردووە، بەڵام دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە کە لە هاوسەرەکەی جیابووبێتەوە، ئەو ئەوە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت “ڕەنگە بزانم لەلایەن کێوە ئەو پڕوپاگەندانە بڵاودەکرێتەوە، بەڵام من ئێستا لەگەڵ هاوسەرەکەم دەژیم”.

ئەو باس لەوە دەکات کە بە هەموو شێوەیەک ڕەفزە کە ئەگەر کەسێک هاوسەرگیری کردبێت یەکێک بێت داوای پەیوەندی لێبکات و دەشڵێت ئەگەر شتێکی وا ڕووبدات و یەکێک بیەوێت لە هاوسەرەکەم نزیک ببێتەوە بە مێردەکەم دەڵێم بەو کچانە ڕاببوێرێت.

شەیدا ئاماژە بەوە دەکات لە NRT پەیوەندییەکی سنوورداری هەیە و دەڵێت” خۆم بە تەبیعەت بەو شێوەیەم کە زۆر تێکەڵاو نابم”.

ئەو باس لەوە دەکات کە لە خواردن لێناندا تەمەڵە بەڵام نایشارێتەوە کە هەموو خواردنێک دەزانێت و شوبراکانیشی پێی دەڵێن خواردنی خۆشە و خۆشی زۆر حەزی لە موقەبیلاتە.

سەبارەت بەوەی بۆچی زۆربەی کات قات لەبەر دەکات، شەیدا وتی “بەر لەوە منداڵم ببێت بڕیاری ئەوەمدا کە گەر هاتوو لە ئایندەدا منداڵم بوو ئەوا جلێکی سەنگین بپۆشم، لەبەر ئەوە زۆربەی کات بە قاتەوە دەردەکەوم”.

سەبارەت بە منداڵەکەشی دەڵێت حەزدەکات لە ئایندەدا کێبڕکێکاری خۆی بێت و مونافەسەی بکات و دەڵێت زۆر کات کردوویەتی بە پزیشک و چاوپێکەوتنی لەگەڵ کردووە.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات