ئەمشەو یەکەم کاروانی حاجیان دەگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان

harem

بڕیارە ئەمشەو یەکەم کاروانی حاجیانی ھەرێمی کوردستان کە بۆ فەریزەی حەج روویان لە وڵاتی سعودییە کردبوو کەژمارەیان ٤٢٠ حاجیە بگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان.

لەو بارەیەوە سەردار قوربانی وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیاندووە : بڕیارە ئەمشەو یەکەم کاروانی حاجیانی ھەرێم لە رێگەی فڕۆکەخانەی ھەولێرەوە بگەڕینەوە خاکی ھەرێمی کوردستان، واش بڕیارە یەکەم کاروانی حاجیانی پارێزگای سلێمانی رۆژی یەکشەممەی داھاتوو لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان.

وتەبێژەکەی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی ھەرێم ئاماژەی بەوەشداوە” ژمارەی حاجیانی ھەرێم لەمەراسیمی حەجی ئەمساڵدا ” ٣,٦٥٦ ” حاجی بوون و لەو ژمارەیش چوارحاجی کورد گیانیان لە دەستداوەو یەک حاجیش لەروداوەکەی مەککەدا برینداربووە کە دانیشتوی شاری دھۆکە”

سەردار قوربانی ، ڕاشیگەیاندوە” بە پێی ئەو خشتەیەی کە دانراوە گەڕانەوەی حاجیانی ھەرێمی کوردستان بە١١ کاروان دەبێت و لەرۆژی ٤/١٠/٢٠١٥ شدا یەکەم کاروانی حاجیانی شاری سلێمانی دەست بە گەڕانەوە دەکەن و تاوەکو ٨ی تشرینی یەکەم ، دەبێت ھەموو حاجیانی کوردستان بگەڕێنەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات