یەکەم پیاو

null@example.com (zhawen)

یەکەم پیاو کە خانمێک دەکاتە ژن ، ئەو کەسە نیە کە لە گەڵیدا دەخەوێت، ئەو کەسە نیە پەردەی کچێتی لادەبات و بارێکی سەخت و ناشرینی لە کۆڵدەکاتەوە ، نا بە پێچەوانەوە... ئەو کەسەیە کە یەکەمجار وێنەی ژنێکی ڕاستەقینەی تێدا دەبینێت، وا دەکات ئافرەتێک لە ڕێگای نیگاکانی ئەوەوە لە منداڵییەوە بەرەو ژنێتی بگوازێتەوە. ژنێتی تەنیا گەشەیەکی سروشتی و هۆرمۆنی نیە، بەڵکو جۆرە باوەڕێکی تایبەتییە، جۆرە ئیمانێکی ژنە بە جەستە و توانای خۆی، کە بەبێ نیگای پیاو نایەتەدی. یەکەمین کەسێک کە کچێکی منداڵکار دەکات بە ژن، ئەو کەسەیە کە ئەو بڕوایەی تێدا سەوز دەکات کە ژنە، چونکە ژنێتی بەرلەوەی دۆخێکی بایلۆژی بێت، هەستێکی دەروونییە.
"کەشتی فریشتەکان" ڵاپەڕە ۱۷۲
"بەختیار عەلی"



سه‌رچاوه‌یانه‌ی ئـه‌ڤین - پــێـشـەنــگيـن

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات