بەرەبەیانی ئەمرۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە هاوكاری فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان هەڵمەتی كۆنترۆڵكردنەوەی چەند گوندێكی باشوری كەركوكیان دەستپێكرد و تائێستا چەند گوندێك كۆنترۆڵكراونەتەوە و شەڕەكە بەردەوامە.
جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی هێزەكانی حەفتا راگەیاند، هێزی پێشمەرگە و بەرگری فریاكەوتن گوندەكانی عوبێدات و سەید خەڵەف و بنكەی لیوای 47 حەوتیان كۆنترۆڵكردوەتەوە.
وتیشی:” گوندەكانی تەواوس كورد و تەواس عەرەب كۆنترۆڵكراونەتەوە و ئێستا پێشمەرگە بەرەو گوندەكانی خوارەوە پێشڕەوی دەكات”.
فەرماندەی هێزەكانی حەفتا سەبارەت بە بەشداری هێزەكانی هاوپەیمانانیش ئاماژەی بەوەكرد، كە لە سەرەتای هێرشەكەوە لەگەڵ هێزی پێشمەرگەدا بەشدارن و رۆڵی باشیان هەبووە.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 ڕایگه‌یاند پێشمه‌رگه شه‌هید و برینداری هه‌یه، به‌ڵام له‌چاو گه‌وره‌یی شه‌ڕه‌كه‌و بوونی تی ئێن تی و بۆمبی چێنراو له‌سه‌ر ڕێگاكه‌یان كه‌مه.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، ڕاگه‌یاند به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌پاڵپشتی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان هێرشێكی فروانیان كرده سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی داعش له‌سنوری باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك.
به‌پێی زانیارییه‌كانی شێخ جه‌عفه‌ر به‌ده‌یان كه‌س له‌چه‌كدارانی داعش كوژراون، سه‌باره‌ت به زیانی پێشمه‌رگه‌ش ناوبراو ڕایگه‌یاند له‌شه‌ڕی گه‌وره‌ی له‌مجۆره‌دا شه‌هید ده‌بێت و برینداریش ده‌بێت، به‌ڵام ئاماژه‌ی بۆ ژماره‌كه‌یان نه‌كرد.
هه‌روه‌ها وتی”به‌هۆی بوونی تی ئێن تی و بۆمبێكی چێنراوی زۆره‌وه، شه‌هید و بریندار هه‌یه”.
شێخ جه‌عفه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه ئۆپه‌راسیۆنی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو ته‌واوی ئه‌و پلانه جێ به‌جێ ده‌كرێت كه داڕێژراوه.
هه‌وره‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه چه‌ندین به‌رزایی ستراتیجی و گوند له‌ئێستادا كۆنترۆڵكراوه.
هێزی پێشمەرگە لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکەیدا لە پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 30-9-2015 سێ گوندی دیکەیان کۆنتڕۆڵکردەوە.
ھێزەکانی پێشمەرگە لەئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەوەی گوندەکانی سنوری توانییان شەش گوند لەسنوری ڕۆژئاوای کەرکوک کۆنترۆڵ بکەنەوە، پێشمەرگەش ژمارەیەک شەھیدو برینداری ھەیە.
کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ، پێشمەرگە ھێرشی بۆسەر داعش لەسێ قۆڵەوە لەبەرزاییەکانی غەڕڕە لەڕۆژئاوای کەرکوک دەستپێکرد، کە بەرزاییەکانی غەڕەڕە لەدەشتی حەویجەیەو نزیکە لەو قەزایەوە.
ھێرشی ھێزەکانی پێشمەرگە بۆسەر داعش لەڕۆژئاوای کەرکوک، بەرفراوانەو لەچەند قۆڵێکەوە دەستیپێکردووەو ئێستاش پێشمەرگە گەیشتۆتە سەر بەرزاییەکانی غەڕڕە، سەرچاوە سەربازیەکانیش جەختدەکەنەوە، ئەگەر غەڕڕە کۆنترۆڵ بکرێت بەیەکجاریی، ئەوا پێشمەرگە ٣٥ گوند کۆنتڕۆڵدەکات.
وەکو باسدەکرێت، داعش بۆمبی زۆری چاندووە لەناوچەکەدا، بەڵام ھیچ یەک لەو بۆمبانە بەپێشمەرگەدا نەتەقیوەتەوەو ھێزەکانی پێشمەرگەش ژمارەیەک بۆمبیان پوچەڵکردۆتەوە.
بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەکی ھێزەکانی پێشمەرگە، پێشمەرگە لەو ھێرشانەدا بەرنامەی داڕشتووە کە ٣٠ کیلۆمەتر لەو ناوچەیە کۆنتڕۆڵ بکاتەوە.
ھەروەک ئەوەش زانراوە لەئێستادا ھەریەک لەگوندەکانی (سەید خەڵەف، شەلالات، گوبەیبە، کواس کورد، کواس عەرەب و موزەیریبە) لەلایەن پێشمەرگەوە کۆنترۆڵکراون.
بەگوێرەی سەرچاوەکانیش، فڕۆکەکانی ھاوپەیمانان دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی داعشیان تەقاندۆتەوەو ئێستاش بەردەوامن لەبۆردومانکردنی مۆڵگەکانی داعش و چەکدارانی ئەو گروپەش بەرەو ناوچەکانی نزیک حەویجە پاشەکشە دەکەن.
سەرچاوەیەکیش لەتەندروستی کەرکوک ڕاگەیاند، لەھێرشەکانی پێشمەرگە بۆ مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعش و کۆنترۆڵکردنی ئەو ژمارە گوندە، پێشمەرگە حەوت شەھیدو ١١ برینداری ھەیە.
هێزەکانی ئەوان لە تەلوەردەوە هاتوون و ئێستا گوندی سەید خەڵەف-یان بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵکردووە”. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” لە گرتنەوەی گوندەکان هیچ بەرەنگارییەکی داعش نەبووە لە قۆڵەکەی ئەوان، تەنیا لە قۆڵی خەرابەڕووت نەبێت، کە کەمە بەرەنگارییەکی داعش هەبووە”.
سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد” کە رێنماییان پێدراوە نزیکی ناو ئاواییەکان نەکەونەوە، تاوەکو ئەو کاتەی تیمەکانی پووچەڵکردنەوەی مین، بۆمبەکان پووچەڵدەکاتەوە”.
لە لێدوانێکی دیکەدا پێشتر عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك راگەیاندبوو” هێرشەكەی پێشمەرگە فراوانە و لەچەند قۆڵێكەوەیەوە”، ئەو گوتی “تاوەکو ئێستا شه ش كوند كۆنتڕۆڵكراوەتەوە و پێشڕەویش بەردەوامە”.
لە بەرەبەیانەوە هێزەکانی پێشمەرگە هێرشێکی فراوانی بۆ سەر داعش لە میحوەری رۆژئاوای کەرکووک دەستپێکردووە و لەهەریەک لەو قۆڵانە چەند گوندێک کۆنتڕۆڵکراون و پێشمەرگە گەیشتووەتە سەر به رزايه كانى غه زه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئۆپه‌راسیۆنێكی بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی چه‌ند گوندێك له رۆژئاوای كه‌ركوك ده‌ستپێكرد و تائێستاش چه‌ند گوندێك ئازاد كراوون.
كه‌مال كه‌ركوكی، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت راگه‌یاند: “سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 30ی ئه‌یلولی 2015، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئۆپه‌راسیۆنێكی بۆ گرتنه‌وه‌ی چه‌ند گوندێك له رۆژئاوای كه‌ركوك ده‌ستپێكرد”.
وتیشی: “تائێستا گونده‌كانی كواس كورد، محه‌مه‌د خلیل، غه‌ڕا، گوبێبه ئازاد كراون”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “داعش زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه، هه‌ندێك له چه‌كداره‌كانیان ریشیان ده‌تاشن و هه‌ڵدێن”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا فرٍِۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان و لیوای 2 و 4 و 10 و 11 و هێزكانی 146 و هێزه‌كانی به‌رگری فریاكه‌وتن به‌شدار بوون” فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پارتی ئازادی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر له %85ی پلانه‌كه‌ی پێشمه‌رگه جێبه‌جێكراوه و له سه‌رجه‌م قۆڵه‌كانیشه‌وه زیاتر له 100 چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش كوژراوه و ده‌شڵێت، تائێستا پێشمه‌رگه هیچ زیانێكی نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ 30ی ئه‌یلولی 2015، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئۆپه‌راسیۆنێكی بۆ گرتنه‌وه‌ی چه‌ند گوندێك له رۆژئاوای كه‌ركوك ده‌ستپێكرد
حسێن یه‌زدان په‌نا، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پارتی ئازادی كوردستان راگه‌یاند: “هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تائێستا گونده‌كانی (مه‌نسوریه، سه‌ده، كواس عه‌ره‌ب، كواس كورد، محه‌مه‌د خلیل، غه‌ڕا، گوبێبه)ی ئازاد كردووه”.
وتیشی: ” له%85 پلانه‌كه‌ی پێشمه‌رگه جێبه‌جێكراوه، له سه‌رجه‌م قۆڵه‌كانیشه‌وه زیاتر له 100 چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش كوژراوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا پێشمه‌رگه هیچ زیانێكی نه‌بووه”.
تعليقات
إرسال تعليق