harem
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
سبەینێ ئەگەری باران بارین لە ھەندێک ناوچەی شارەکانی ھەرێمدا ھەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا پێشبینی ئەوە دەکات کە ڕۆژی چوار شەممە ئاسمانی ھەرێم ھەور بێت و لە ھەندێک ناوچەش ئەگەری بارانبارین لە ئارادایە.
ئەو گۆڕانکارییەش لە ئاکامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانەدا دەبێت و ئاسمان لە نێوان نیمچە ھەور و ھەروەھا ھەوری تەواودا دەبێت.
بەوھۆیەشەوە ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوی و سنورییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و دھۆک لە ئارادایە.
بەرزترین و نزمترین پلەکانی گەرمای شارەکانی سلێمانی و ھەولێر و دھۆک یش بۆ ڕۆژی سبەینێ لە نێوان “٣٦ بۆ ٢٤” پلەی سەدیدا دەبن و خێرایی”با”ش لە نێوان ٥ بۆ ١٥ کیلۆمەتردا بێت لە سەعاتێکدا.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق