فڕۆکەکانی ھاوپەیمانان لە شارۆچکەی حەویجەو دەوروبەری تێرۆریستانیان بۆردوومانکرد

hawkar

لە ئەنجامی بۆردوومانێکی ھاوپەیمانان بۆ سەر مۆڵگەکانی تێرۆریستانی داعش لە باشووری خۆرئاوای کەرکوک ژمارەیەک تێرۆریست کوژران و برینداربوون

فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بەردەوامن لە پێشتیوانی کردنی ھێزەکانی پێشمەرگەو لەو چوارچێوەیەشدا ھاوپەیمانان لە سنووری شارۆچکەی حەویجە وشارەدێی رەشاد، بارەگاکانی داعشیان بۆردوومانکرد لە ئاکامی ئەو بۆردوومانانەشدا ٢١ تێرۆریستی داعش کوژران کوژران و بە دەیان تێرۆریستی دیکەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەش بریندار بوون.

کە بەپێی زانیارییەکان، لە ئاکامی ئەو بۆردوومانەدا، چەند بنکەیەکی سەربازی وکۆگای چەک وتەقەمەنی چەکدارانی داعش لەگەڵ ژمارەیەک ئۆتۆمبیلدا تەقێنراونەتەوەو سوتێراون کە بەو ھۆیەوە زیانێکی زۆریان پێگەیەندراوە



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات