چۆن بزانیت کەپڵەکەت گونجاوە بۆت

null@example.com (zhawen)

زۆرجار خانمان کاتێک کەپڵێکیان دەبێت نازانن ئەگەر ئەو کەسە گونجاو بێت بۆیان و ناتوانن بەراوردی سرووشتی ھەردووکیان بکەن، ھەربۆیە دەکرێت کاتێک ئەم خاڵانە لە کەپڵەکەتدا دەبینیت بە گونجاوی لەقەڵەم بدەیت:

-ھەرکات لەگەڵیدا دەبیت ھەست بە خۆشی دەکەیت و دەتھێنێتە پێکەنین و گاڵتەی زۆر دەکات بۆئەوەی دڵخۆشت بکات ئەگەر خەم و خەفەتیشتان ھەبێت ئەو ھەر بەوشێوەیەیە.
-ھەموو کارەکانی تۆی بەدڵە و ھیچ گوێ ناداتە ئەوەی چۆن دادەنیشیت و چۆن نان دەخۆیت و بەوشێوەیە تۆی خۆشدەوێت.
-تۆ ھەمیشە ھاوڕێکانیت بەدڵە و رقت لە ھیچیان نییە ئەگەر نەشتبینیبێتن.
-ھەموو کات دەیەوێت تۆ جوانتر بیت و دەزانێت تۆ لە ھەمووان جوانتری، بەڵام دەیەوێت ھەمیشە رکابەری بکەیت و دەزانێت دەتوانیت جوانتر بیت.
-ئەگەر تۆ رۆژێکیش خۆت جوان نەکردبێت و ئاسایی بیت ئەو بە جوانترین کەسی دنیا لەقەڵەمت دەدات و ئەو ھەستەت پێدەبەخشێت.
-ئەو تەنھا گرنگی بە تۆ نادات و لەبەر خۆشەویستی تۆ ھەمیشە لە ھاوڕێکانیشت دەپرسێت و دەیەوێت بزانێت ئەوانیش باشن.
-ئەگەر کارێکت ھەبێت یان بتەوێت بەتەنھا بیت رێگەت پێدەدات و بێزارت ناکات.
-ھەموو کات ھانت دەدات بۆئەوەی بگەیت بە ئامانجەکانت و پاڵپشتێکی زۆر باشە بۆت.
-ھەمیشە شێتانە چاوەڕێی ئەو کاتەیە کە دەتبینێت و زۆر دڵخۆشە کاتێک دەیبینیت و ئەگەر ٥ خوولەکیش بەسەر یەکتر نەبینتاندا تێپەڕیبێت ئەو ھەر خۆشحاڵە.



سه‌رچاوه‌یانه‌ی ئـه‌ڤین - پــێـشـەنــگيـن

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات