بانکیمۆن: بەھۆی توندوتیژییەکانەوە زیاتر لە ٦٠ ملیۆن کەس لەجیھاندا ئاوارە بوون

harem

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان رایدەگەینێت ، لەماوەی رابردوودا زیاتر لە ٦٠ ملیۆن کەس لە جیھاندا ئاوارە بوون . 

لەوباریەوە بان کی مۆن سکرتیری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەمیانەی ووتارێکیدا لە دەستپێکی کۆبونەوەی گشتی کۆمەڵی نەتەوە یەکگرتوەکاندا داوای لە کۆمەَی نێودەوڵەتی کرد کە ھاوکاری زیاتر پێشکەشی ئاوارەکان بکەن و پێدوایستیەکانیان دابین یکەن .

بان کی مرن ئاماژەشی داوبەوەی کە لە ئێستادا زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن کەس لە جیھاندا پێویستیان بە ھاوکاریی مرۆیی ھەیە و زیاتر لە ٦٠ ملیۆن کەسیش بەھۆی توندوتیژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکانیانەوە لەناوچە و ماڵەکانی خۆیان دوورکەوتونەتەوە و ئاوارە بوون و لە ئێستادا پێویستییان بە ھاوکاریی ھەیە ، ھەروەک دووپاتیشکردۆتەوە کە گروپە تێرۆریستەکانی وەک داعش و بۆکۆ حەرام و بزووتنەوەی گەنجانی سۆماڵ تا ئێستا ھەرەشەیەکی گەورە لەسەر ئەمن و ئاسایشی دەوڵەتان دروست دەکەن .

لە درێژەی ووتەکانیدا سکرتێری گشتە نەتەوە یەکگرتوەکان داوای لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی کردووە ، ھەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکرنی قەیرانی سوریا چر بکەنەوە و ھەوڵ بدەن بەرپرسانی ئەو تاوانانەش کە لەو ووڵاتـەدا بەرامبەر ھاووڵاتیان ئەنجام دەدرێن بدەنە دادگا .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات