رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر: به شێوه‌يه‌كى سرووشتى كارى رۆژنامه‌وانى دوو جه‌مسه‌رى سه‌ره‌كى هه‌يه. جه‌مسه‌رى هه‌واڵ و زانيارى و جه‌مسه‌رى بيروڕا و بۆچوون.
هه‌ريه‌ك له‌و جه‌مسه‌رانه, چالاكييه‌كى پيشه‌ييانه‌ى سه‌ربه‌خۆيه. چ له رووى ئامانجه‌وه بێت, ياخود له رووى رۆڵى رۆژنامه‌وانييه‌وه. يانيش له رووى جۆرى شێوه‌ى كارى رۆژنامه‌وانييه‌وه بێت.
جه‌مسه‌رى هه‌واڵ ئامانجى خستنه‌ڕووى جيهان و گێڕانه‌وه‌ى رووداوه‌كان و گواستنه‌وه‌ى راستينه‌ى رۆژنامه‌وانى بينراوه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار راسته‌وخۆ رووداوه‌كه ده‌گوازێته‌وه و پشت به سه‌رچاوه‌ى تايبه‌ت ده‌به‌ستێت و تا راده‌يه‌كى زۆر پێويستى به دركپێكردن و بۆنكردنى هه‌واڵ هه‌يه.
ئه‌م جه‌مسه‌ره زۆر شێوه‌ى هه‌يه, له‌وانه هه‌واڵ,گفتوگۆى رۆژنامه‌وانى, راپۆرتى هه‌واڵى, راپرسيى, به‌دواداچوون, رووماڵى راسته‌وخۆ.
هه‌رچى جه‌مسه‌ر راوبۆچوونه, پرسى ته‌نيا گێڕانه‌وه و وه‌سفكردنى رووداوه‌كان تێده‌په‌ڕێنێت. ته‌نيا به گێڕانه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كان وازناهێنێت و ده‌يه‌وێت مانا ببه‌خشێته رووداوه‌كان و هه‌وڵى راڤه و شيكردنه‌وه‌يان ده‌دات.
شێوه‌كانى ئه‌م جۆره جه‌مسه‌ره خۆيان ده‌بيننه‌وه له: سه‌رنج, ستوونى رۆژنامه‌وانى, سه‌روتار, وتارى شيكارى, وتارى ره‌خنه‌يى به هه‌موو جۆره‌كانييه‌وه وه‌ك ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى, رۆنانى كتێب, ره‌خنه‌ى شانۆ و سينه‌ما,
هه‌ريه‌ك له‌و جۆرانه, تايبه‌تمه‌ندى خۆيان هه‌يه و له‌وى ديكه‌يان جياوازن. به‌ڵام هه‌ندێك خه‌سڵه‌تى هاوبه‌ش له نێوان هه‌مووياندا هه‌ن.
ئه‌ركى وتارى بيروڕا:
شاره‌زايانى رۆژنامه‌وانى ئه‌ركه‌كانى وتارى بيروڕا به‌م جۆره‌ى خواره‌وه ده‌ستنيشانده‌كه‌ن، (Jose De Broucker,1996):
ئه‌ركى ته‌عبيرى:
راوبۆچوون, پێچه‌وانه‌ى هه‌واڵه, ده‌ربڕينى ده‌نگى خوده له جيهاندا. چۆن كارلێك له‌گه‌ڵ ئه‌وى رووده‌دات له ده‌وروبه‌رتدا ده‌كه‌يت؟ چۆن جيهانى ده‌ره‌وه له‌سه‌ر جيهانى ناوه‌وه‌مان ره‌نگده‌داته‌وه؟ كارتێكه‌ره ده‌ره‌كييه‌كان چ كاريگه‌رييه‌ك له‌سه‌ر ده‌روون و هه‌ست و بيركردنه‌وه‌مان به‌جێده‌هێڵن و تا چه‌نده له‌گه‌ڵياندا هاوڕێك و ته‌با ياخود دژ و نه‌ياريين..
ئه‌ركى ته‌عبيرى ته‌نيا له‌گه‌ڵ ئه‌و واقيعه‌دا كارلێك ناكات, به‌ڵكو كارلێك له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێست و بۆچوون و هه‌ستى كه‌سانى ديكه‌شدا ده‌كات و ئه‌مه‌ش بوارى كارلێكى خوده له‌گه‌ڵ كه‌سايه‌تى ديكه‌دا. كه‌واته بۆچى له ده‌ربڕينى هه‌ست و شيكردنه‌وه‌كانماندا جياوازيين.. بۆچى به رێگه‌ى جياجيا و شێوه‌ى جياواز بيرده‌كه‌ينه‌وه و بۆچوون و ده‌ربڕينمان له‌يه‌كدى جياوازن.
ئه‌ركى بڕواپێهێنان:
له هه‌واڵدا ده‌زانيين چى روويداوه. له بۆچووندا ده‌زانين چۆن بير‌ى لێده‌كرێته‌وه. بيركردنه‌وه‌كه به گوێره‌ى قوتابخانه و مه‌زهه‌بى فيكرى و ره‌وتى تايبه‌تى نووسه‌ره‌كان ديار ده‌كرێت.
ته‌نيا ئاشنابوون و خوێندنه‌وه‌ى بۆچوونه‌كه به‌س نييه بۆ ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕێى ئه‌وه بكه‌ين, به‌رامبه‌ر به‌و رايه قايل ده‌بێت ياخود بڕواى پێده‌هێنێت.
ئه‌وه ته‌نيا به‌س نييه بخوێندرێته‌وه, يان بڕواى پێبهێنرێت. پێويسته كاره‌كه بۆ ئه‌وه بێت قه‌ناعه‌ت و راى به‌رامبه‌ر بگۆڕێـت. كاردانه‌وه‌ى له لا درووست بكات. رايه‌كى نوێى له لا گه‌ڵاڵه بكات.
ئه‌و گۆڕانكارييه زيهنييه‌ى ئامانجه له عه‌قڵى خوێنه‌ر يان گوێگردا به‌ديى بێت يه‌كێكه له ئه‌ركه‌كانى وتار. نووسه‌ر هه‌وڵده‌دات له رێگه‌ى به‌كارهێنانى چه‌مك و ده‌سته‌واژه‌ى تايبه‌ته‌وه كار بۆ ئه‌وه بكات. نووسه‌ر له‌سه‌ريه‌تى هه‌موو رێگه‌كانى بڕوا پێهێنان تاقيبكاته‌وه و به‌ڵگه‌ى پێويست بۆ سه‌لماندنى بۆچوونه‌كه‌ى بخاته‌ڕوو.
گوشراوى قسه ئه‌وه‌يه, وتارى بيروڕا ته‌نيا بوارێك نييه بۆ خستنه‌ڕووى بۆچوون, به‌ڵكو پرۆسه‌يه‌كى تايبه‌ته بۆ بڕواپێهێنانى به‌رامبه‌ر به سه‌لامه‌تى و درووستى ئه‌و راوبۆچوونه‌ى خراوه‌ته‌ڕوو. ئه‌مه‌يه ده‌ڵێن, له ناخى هه‌موو نووسه‌رێكدا فه‌يله‌سووفێكى چكۆڵه خۆى حه‌شار داوه.
ئه‌ركى راڤه و لێكدانه‌وه:
بوارى تێگه‌يشتن و لێكدانه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى جيهان بۆ به‌م شێوه‌يه‌يه, ئه‌و هۆكارانه كامانه‌ن له پشت رووداوه‌كانه‌وه‌ن..؟
نووسه‌ر هه‌وڵده‌دات, بۆ خوێنه‌رى روونبكاته‌وه و راڤه‌ى خۆى پێشكه‌ش بكات. كار بۆ ده‌ربازبوون له رووكارى رووداوه‌كان ده‌كات و له رێگه‌ى كليل و تێگه‌يشتنى قووڵه‌وه ده‌يه‌وێت رێگه‌ى تێگه‌يشتن بۆ خوێنه‌ر رۆشن بكاته‌وه.
ده‌بينيت, نووسه‌رێك دێت و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى رابردوو به ئێستاوه گرێبدات و رووداوى ئه‌مڕۆيى ده‌به‌ستێته‌وه به رابردووى نزيك و دووره‌وه. هه‌يانه له رووى ئابوورى, كۆمه‌ڵايه‌تى, سياسى, ئاينييه‌وه ده‌يه‌وێت راڤه خۆى پێشكه‌ش بكات و به‌ڵگه‌كانى ريز ده‌كات و ده‌يه‌وێت له پاڵ راڤه‌كردندا بڕوا به خوێنه‌ريش بكات. هه‌ندێكجار ده‌وترێت له ناخى هه‌ر نووسه‌رێكدا مامۆستايه‌ك ياخود ماريفه‌تمه‌ندێك هه‌يه.
ئه‌ركى پێشبينيى، خستنه‌ڕووى ئه‌گه‌ره‌كانى داهاتوو:
چاره‌نووسمان چۆن ده‌بێت و داهاتوو چى لێدێت؟ ئايا ده‌كرێت پايه‌كانى داهاتوو له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و شاره‌زايى و زانسته‌ى ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌ستدا وێنا بكه‌ين؟ ئه‌و بڕيار و ياسايانه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌رده‌چن له دوورمه‌ودادا چ كاريگه‌رييه‌كى ئه‌رێنى و نه‌رێنى به‌جێده‌هێڵن؟ ئه‌مه خولياى وتار نووسه و ده‌يه‌وێت وه‌ك ئه‌وه‌ى تێيگه‌يشتووه و ئه‌وه‌ى په‌يى پێبردووه, قسه‌ى خۆى بۆ داهاتوو بكات و بارى سه‌رنج و تێبينيى و ته‌نانه‌ت پيشنيازى بۆ داهاتوو ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌ركى پڕوپاگه‌نده‌يى:
نووسه‌ران جۆراوجۆرن و ئه‌وانيش تا راده‌يه‌كى زۆر دابه‌شبوون به‌سه‌ر به‌ره سياسى و ره‌وته فيكرى و ئايدۆلۆژيى و حزبييه‌كاندا. هه‌يه راسته‌وخۆ و هه‌شه ناڕاسته‌وخۆ, هه‌يه هۆشيارانه و هه‌شه ناهۆشيارانه هه‌ڵوێست و بۆچوونه‌كانى هاوكار و ياريده‌ده‌رن بۆ لايه‌نێكى كاراى گۆڕه‌پانى سياسى و ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى كۆمه‌ڵگه. ره‌نگه نووسه‌رێك خۆى به دوور له ره‌وته باوه‌كان گرتبێت, به‌ڵام كاتێك ده‌نووسێت, نووسينه‌كه‌ى له خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندى ره‌وتێك, لايه‌نێك, ئاراسته‌يه‌كى دياريكراوى ئايدۆلۆژى و سياسييدا بێت. هه‌يه راسته‌وخۆ پڕوپاگه‌نده بۆ لايه‌ن و ره‌وتێكى دياريكراو ده‌كات و هه‌شيانه لايه‌نگرى خۆى ده‌شارێته‌وه, به‌ڵام له بۆچوونێكدا ده‌بێته بانگه‌شه‌كار و به‌وش كاره‌كه‌ى ده‌بێته پڕوپاگه‌نده بۆ لايه‌نێكى دياريكراو.
ئه‌ركى تێپه‌ڕاندنى به‌ها:
به‌ها كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌يه‌كدا جێى مشتومڕى به‌ره‌و نه‌وه‌ى جياوازن, هه‌يه لايه‌نگره و ده‌يانپارێزێت و هه‌شه دژه و ره‌تيانده‌كاته‌وه. نووسه‌رانيش به‌سه‌ر دووبه‌ره‌دا دابه‌شده‌بن و نووسينه‌كانيان به كرده‌وه خزمه‌تى ره‌وته‌كانيان ده‌كات.
وتارى بيروڕا رۆڵێكى سه‌ره‌كى هه‌يه له هێشتنه‌وه و ده‌مه‌زه‌ردكردنه‌وه‌ى به‌هاى كۆن, ياخود زه‌مينه‌سازكردن بۆ سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌كردنى به‌هاى نوێ و جێگرتنه‌وه‌ى به‌ها كۆنه‌كان.
هه‌ڵبژاردنى بابه‌تى وتار و ده‌ستنيشانكردنى چوارچێوه‌ى:
ده‌توانين بابه‌ته‌كان له سێ بوارى سه‌ره‌كييدا ده‌ستنيشانبكه‌ين:
يه‌كه‌م: بوارى رووداوه‌كانى رۆژ:
زۆربه‌ى وتاره‌كه‌ى بيروڕا سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كييان له رووداوه‌كانى رۆژه‌وه ده‌سگير ده‌بێت. هه‌ندێ رووداو رووده‌ده‌ن, ناكرێت سه‌رپێى لێيان بڕوانيين و پێويستييان به راڤه و شيكردنه‌وه‌ى زياتر هه‌يه. ره‌نگه بۆچوونى جۆراو جۆر به‌دواى خۆيان‌دا بهێنن. زۆرێك له نووسه‌ران ده‌يانه‌وێت راى خۆيان له باره‌يانه‌وه بڵێن. ته‌نيا هه‌واڵ به‌س نييه بۆ رووماڵكردنييان.
دووه‌م: بوارى رووداوى چاوه‌ڕوانكراو:
له ژێر رۆشنايى ئه‌و ئه‌جێندا و رووداوانه‌ى پێشتر له لايه‌ن دامه‌زراوه ره‌سمييه‌كانه‌وه راده‌گه‌يه‌نرێت, ده‌كرێت چاوه‌ڕێى روودانى رووداوگه‌لێك بكه‌ين و به‌ر له روودانيان خوێندنه‌وه‌يان بۆ بكه‌ين و راوبۆچوونى خۆمان له باره‌يانه‌وه بخه‌ينه‌ڕوو.
سێيه‌م: بوارى خود:
زۆرێك له‌و بابه‌تانه‌ى ده‌ياننوسيين, ره‌نگه له كانى تێفكرين و كاريگه‌ربوونى خودمان به رووداوه‌كانى ده‌وروبه‌ره‌وه هه‌ڵيانگۆزين.
به‌هاكانى هه‌واڵ بۆ وتارى بيروڕا ده‌گونجێن:
گه‌ر ويستت سۆراغى بابه‌تێك بۆ له‌باره‌وه نووسينى بكه‌يت, سه‌رنجێكيش بده‌ره‌وه به‌هاكانى هه‌واڵ. هه‌موو بابه‌تێك ده‌كرێت به پێوه‌رى به‌هاى هه‌واڵ بايه‌خ و گرنگييه‌كه‌ى پێشچاوبخه‌ين.
به‌هاكان ئه‌مانه‌ن:
هه‌نووكه‌يى, جدييه‌ت, بايه‌خى بۆ وه‌رگر, نزيكى به هه‌موو جۆره‌كانييه‌وه (جوگرافى, هه‌ستوسۆز, كۆمه‌ڵايه‌تى, ئايدۆلۆژى, نه‌ژادى..)، ململانێ, خۆشى و كاتبه‌سه‌ربردن, ناوازه‌يى, فراوانى, سه‌رنجڕاكێشى,..هتد.
ده‌ستنيشانكردنى گۆشه‌ى بابه‌ت:
گۆشه‌ى بابه‌ت له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌م پێودانگانه سنوورى ده‌كێشرێت:
يه‌كه‌م: سنوورى شاره‌زايى خۆت له بابه‌ته‌كه و ئاستيى تێگه‌يشتنت لێى وێڕاى هه‌وڵى به‌دواداگه‌ڕانى زانيارى زۆرتر.
دووه‌م: سنوورى سه‌رچاوه به‌رده‌سته‌كان.
سێيه‌م: سنوورى ئه‌و ئامرازه‌ى لێيه‌وه بابه‌ته‌كه‌ت بڵاوده‌كه‌يته‌وه. سياسه‌تى ته‌حرير و رووبه‌رى به‌رده‌ستخراو، سرووشتى لاپه‌ڕه‌كه, ئاراسته‌ى كه‌ناڵه‌كه..
چواره‌م: تێڕوانينى خۆت بۆ سرووشتى جه‌ماوه‌ر و جۆرى بايه‌خ لاى جه‌ماوه‌ر ده‌ستنيشانبكه.
كۆكردنه‌وه‌ى بابه‌تى خامى ميديايى:
هه‌ر بابه‌ت و وتارێك له كه‌رسته و پێداويستى خامه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
هه‌واڵێكى ساده له كارێكى مه‌يدانييه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. جا چ لێدوان وه‌رگرتن بێت ياخود به هۆى ئاماده‌يى په‌يامنێره‌وه بێت له شوێنى رووداو. (Henri Montant,1994).
كه‌واته ئه‌و كه‌رسته و بابه‌ته خامه چييه نووسه‌رى وتار پێويستى پێده‌بێت و له‌كوێ ده‌ستيده‌كه‌وێت:
به شێوه‌ى ساده, وه‌ڵامه‌كه ئه‌وه‌يه هه‌موو وتارێك پێويستى به بيرۆكه و راستيى هه‌يه.
ئه‌گه‌ر ته‌نيا واقيعه‌كه و راستينه‌يى واقيع زاڵ بێت به‌سه‌ر وتاردا, بابه‌ته‌كه ده‌بێته گێڕانه‌وه و شێوه‌ى له راپۆرتى رۆژنامه‌وانى ده‌چێت. چونكه ته‌نيا گواستنه‌وه واقيع تواناى شيكردنه‌وه و لێكدانه‌وه و روونكردنه‌وه‌ى وردى نييه.
ئه‌گه‌ر ته‌نيا بيروڕا زاڵ بێت به‌سه‌ر سرووشتى وتاره‌كه‌دا, بابه‌ته‌كه سه‌رده‌كێشێت بۆ بابه‌تێكى هاوشێوه‌ى توێژينه‌وه فه‌لسه‌فيانه و ئاڵۆز خۆى ده‌نوێنێت. ره‌نگه تواناى بڕواپێكردنى نه‌بێت.
وتارى بۆچوون, هاوكێشه ياخود پێكهاته‌يه‌كى هاوبه‌شى نێوان مادده‌يه‌كى هه‌واڵيى و مادده‌ى بۆچوونه.
له سه‌ره‌تاوه هه‌موو كارێك, له هه‌ندێك پرسيارى ساناوه سه‌رچاوه ده‌گرێت و ده‌كرێت ئه‌و پرسيارانه ببنه ده‌رچه بۆ ده‌ستپێك:
له باره‌ى بابه‌ته‌كه‌وه چى ده‌زانييت؟
ده‌روونى خۆت مه‌ڕوخێنه و مه‌ڵێ هيچى لێ نازانم. لانيكه‌م ئه‌زموونێكت له ژيان هه‌يه. هه‌ندێ چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانى ده‌وروبه‌ر شك ده‌به‌يت. كاتێك باسى ديارده‌ى توندوتيژى خێزانى, نه‌چوونه‌ژووره‌وه‌ى خوێندكار بۆ هۆڵى خوێندن, سيستمى تاقيكردنه‌وه‌كان..لانيكه‌م سه‌ره‌ده‌رى له باسه‌كان ده‌كه‌يت و رێڕه‌وى خوێندن و خوێندنه‌وه‌ت و وه‌رگرتنى زانيارى له هۆگه‌لى ميديايى كۆمه‌ڵى زانيارى و بۆچوونى له‌لا كه‌ڵه‌كه كردووى.
زۆرێك له‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێت بنووسن, زانيارى و شاره‌زاييه‌كى زۆريان هه‌يه, به‌ڵام وه‌ك پێويست كۆڵه‌وارن له خستنه‌ڕوو و نووسينياندا.
ئه‌وه چييه كه نايزانم و بۆچى پێويسته بيزانم؟ له‌كوێ به‌دواى ئه‌وه‌دا بگه‌ڕێم, كه پێويستمه؟ رۆژنامه‌وان ئه‌و بابه‌ته‌ى له كوێوه هێناوه؟
وه‌ڵامه‌كه ئاسانه. گه‌ڕان. خوێندنه‌وه. گوێگرتن. كه‌ڵكوه‌رگرتن له سه‌رچاوه. وه‌ك فه‌رهه‌نگه‌كان، ئينسكلۆپيديا, كتێب, راپۆرته ره‌سمييه‌كان, ئامار, چاپكراوه‌كان, به‌رپرسان, سه‌رچاوه‌كانى سه‌رژمێرى, راپرسى, شاره‌زايان…هتد.
گه‌ڕان به دواى زانيارييدا, بێ به‌رهه‌م نابێت و هێنده‌ى پێناچێت كۆمه‌ڵێك زانيارى و به‌ڵگه و ژماره و لێدوان و بۆچوونى پێشينه‌ت له‌به‌رده‌ستتدا كۆده‌بنه‌وه. ده‌مێنێته‌وه چۆن ئه‌و شتانه‌ى به‌رده‌ستت پۆلێن بكه‌يت و هه‌ريه‌كه‌يان له كوێ و چۆن به‌كه‌ڵكت دێن.
ئيدى ده‌بێت زيره‌كييه‌كه‌ت به‌كاربهێنيت و بزانييت چيت به‌كه‌ڵك دێت و چ شتێكيش پشتگوێ ده‌خه‌يت و پێويستت پێى نييه.
هونه‌رى كورتكردنه‌وه و هه‌ڵهێنجاندن:
هه‌موو ئه‌و شتانه‌ت بۆ بابه‌ته‌كه‌ت ناوێت. هه‌يانه به‌سه‌رچووه. هه‌يانه به كه‌ڵكى وتاره‌كه‌ت نايه‌ت. هه‌شيانه پێويستت به‌وه‌يه جه‌وهه‌رى وه‌ربگريت و لێى سوودمه‌ند بييت.
پێويستت به‌وه‌يه سه‌ره‌داوى په‌يوه‌نديى نێوان بابه‌ته خامه‌كان بدۆزيته‌وه. بيرۆكه‌كه‌ت بكه‌يته چه‌ق و هه‌مووان له سووڕگه‌ى خۆيان‌دا به ده‌ورى بيرۆكه‌كه‌تدا بخولێنه‌وه.
كاتێك ويستت ده‌ستپێبكه‌يت, به بڕگه‌يه‌كى پوخته‌كراو و رسته‌يه‌كى هاوشێوه‌ى چه‌قى سووڕگه‌كه‌ت ده‌ستپێبكه. هه‌وڵبده له په‌نجا وشه‌يه‌كدا هه‌موو ئه‌وه‌ى ده‌يزانييت چڕى بكه‌ره‌وه و بينووسه.
ئه‌گه‌ر له‌مه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوويت؛ بێگومان هه‌نگاوه‌كانى دواتر سانا ده‌بن و به ئاسانى ده‌توانييت مه‌به‌ستت له چه‌ند په‌ره‌گرافێكدا روونبكه‌يته‌وه.
ده‌شكرێت, بۆ ئه‌وه‌ى به ئاسانى ئه‌وه‌ى ده‌يزانييت ده‌ريببڕيت, پرسيار بۆ خۆت دابنێت. هه‌وڵبده 10 پرسيار له باره‌ى ئه‌وه‌ى ده‌يزانييت و ئه‌وه‌ى ده‌ته‌وێت بينووسيت دابنێ. (Donald l. Ferguson and others,1997).
هه‌ندێكى ديكه واى به باش ده‌زانن, له رێگه‌ى وێنه‌كێشان و درووستكردنى خشته و هێلكارييه‌وه هه‌وڵبده‌يت ئه‌وه‌ى ده‌يزانييت ره‌نگڕێژى بكه‌يت و ئه‌م ته‌كنيكه‌ش به نه‌خشه‌ى زيهنى (mind map) ناسراوه. ساده‌ترين شێوه‌ى ئه‌وه‌يه بازنه‌يه‌ك له‌سه‌ر كاغه‌زێكى سپى درووستبكه‌يت و ناوى بابه‌ته‌كه‌ى تێدابنووسييت و پاشان لك و پۆپى لێبكه‌يته‌وه و زانيارى و بۆچوونه گرنگ و لاوه‌كييه‌كانى ديكه بنووسييت.(توني و باري بوزان، 2002).
هه‌موو ئه‌وه رێبازانه ئامانجيان ئه‌وه‌يه بژاره‌كانى به‌رده‌ستت رێكبخه‌ن و بيرو زانيارى گه‌ڵاڵه‌بووى هزرت يه‌كبخه‌ن و هاوكاريت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانييت به ئاسانى بيانخه‌يته‌ڕوو.
ستايله هونه‌رييه‌كان (رێكخستن و پێكهاته):
هه‌روه‌ك چۆن بابه‌ته رۆژنامه‌وانييه‌كانى وه‌ك هه‌واڵ و راپۆرت, ستايل و شێوه‌ى داڕشتنيان تايبه‌ته, وتارى بيروڕاش به هه‌مانشێوه‌يه.
ده‌كرێت, نووسه‌ر پشت به پلانى بڕگه‌ى پوخته‌كراو ببه‌ستێت, كه له سه‌ره‌تاوه دايڕشتووه. ياخود پشت به پلانى بابه‌تييانه ببه‌ستێت, كه به هۆيه‌وه بابه‌ته‌كه دابه‌شده‌كات بۆ چه‌ند يه‌كه‌يه‌كى سه‌ره‌كيى. دواتر هه‌ريه‌كێك له‌وان بۆ ئه‌ندازه‌ى خوارخۆيان دابه‌شده‌كات. هه‌روه‌ها پلانى پۆلێنكردنيش هه‌يه، كه زۆرتر له‌گه‌ڵ بابه‌تى وتارى بيروڕا ده‌گونجێت. بۆنموونه:
*** پلانى دوانه‌يى يا دووبه‌ره‌يى:
پشت به دوانه‌يى له دوو قۆناغ ياخود دوو به‌ره‌ى دژ به‌يه‌كدا ده‌به‌ستێت:
* پێش و دواى بڕياردان.
* له‌گه‌ڵى يان دژى.
* ئه‌رێنى و نه‌رێنى.
* ئێمه و ئه‌وان.. ئه‌مه كرده‌وه‌ى ئێمه و ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌ى ئه‌وان.
*** پلانى شيكارى: تێكه‌ڵه‌يه‌ك له كێشه و هۆكاره‌كانى چاره‌سه‌ر:
له قۆناغى يه‌كه‌مدا ده‌كرێت وه‌سفى كێشه‌كه بكرێت. به وردى ده‌ستنيشان بكرێت. له قۆناغى دواتردا وه‌ڵامى ئه‌و پرسيارانه بدرێته‌وه, كه باس له هۆى ده‌ركه‌وتن و بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و كێشه‌يه ده‌كه‌ن.
له قۆناغى سێيه‌مدا, چارسه‌رى گونجاوى بۆ پێشنياز بكرێت.
*** پلانى مورافه‌عه, يا پلانى پارێزه‌ران:
له سه‌ره‌تاوه پشتيوانى له رايه‌كى دياريكراو ده‌كات و دواتر هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ڵگه بۆ راستى بۆچوونه‌كه‌ى ده‌هێنێته‌وه و به‌رده‌وام به‌رگرى لێده‌كات. ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌يه به چه‌كوش بزمار بكوتيت.
بۆنموونه: نوێنه‌رايه‌تى خوێندكاران ده‌ستكه‌وتێكى خوێندكارانه و به گوێره‌ى ئه‌م به‌ڵگانه (…).
– بۆچى پێويسته سيستمى تاقيكردنه‌وه له زانكۆ بگۆڕدرێت؟ (يه‌ك… دوو… سێ….).
*** پلانى به‌راوردكارى:
باسكردن له رووكارى له‌يه‌كچوو و دژبه‌يه‌كى نێوان ديارده‌يه‌ك له دوو قۆناغدا, يان له دوو شوێنى جيادا.
بۆنموونه:
– نوێنه‌رايه‌تى خوێندكاران پێش دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نى خوێندكاران و دواى ئه‌و.
– به‌رهه‌مى كشتوكاڵيى پێش دانانى پلانى ستراتيژى 10 ساڵه‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و دواى دانان و مايه‌پووچبوونى پلانه‌كه..
– سيستمى سياسى هه‌رێمى كوردستان له نێوان داخوازى چوارلايه‌نه‌كه و پارتى ديموكراتى كوردستاندا.
– ئاستى خوێندن له قوتابخانه و خوێندگه نموونه‌ييه‌كان و حكومييه‌كان..
– جياوازى چينايه‌تى و درووستبوونى توێژى خۆشگوزه‌ران و سه‌رمايه‌داره سياسييه‌كان پێش ده‌سه‌ڵاتدارێتى فڵان سه‌رۆكى حكومه‌ت و دواى ده‌ستبه‌كاربوونى..
*** پلانى جه‌ده‌لى ره‌خنه‌يى:
له توێژينه‌وه زانكۆييه‌كاندا و وتاره ئه‌ده‌بى و فه‌لسه‌فييه‌كاندا پشتى پێده‌به‌سترێت و پشت به بيركردنه‌وه‌ى قوڵ ده‌به‌ستێت و ده‌يه‌وێت له‌و رێگه‌يه‌وه به راستينه بگات.
سه‌رچاوه: د.المهدي الجندوبي، التحرير الصحفي، نشر قسم الإعلام، كلية الآداب، جامعة البحرين، 2010، 133ص.
وه‌رگێڕان به ده‌ستكارى و كورتكردنه‌وه:
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
ژماره‌ی خوێنراوه :3
تعليقات
إرسال تعليق