دوای دووركه‌تنه‌وه‌ی له كاری میدیایی ، كچه میدیاكارێكی كورد رایده‌گه‌ینێت، به‌م نزیكانه به ستایلێكی جیاوازه‌وه له یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندوه ده‌رده‌كه‌وێته‌وه.
هودا خه‌لیل : ماوه‌یه‌ك ده‌بێت له كاری راگه‌یاندن دووركه‌وتوومه‌ته‌وه و به‌ڵێن به هاوڕێ و هاوادرانم ده‌ده‌م، به شێواز و ستایلێكی نوێیه‌وه ده‌رده‌كه‌ومه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌منزیكانه له ده‌زگاییه‌كی راگه‌یاندنی كوردی، ده‌ست به‌كاری میدیایی ده‌كه‌مه‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌بێت به هه‌نگاوێكی نوێ له پیشه‌ی میدیاییمدا.
ئه‌و كچه میدیاكاره ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، به‌و هیوایه‌م بتوانم له جاران باشتر ده‌ربكه‌وم و بتوانم خزمه‌ت به راگه‌یاندنی كوردی بكه‌م.
هودا خه‌لیل له‌باره‌ی ئه‌و ده‌زگا نوییه‌ی كاری تێدا ده‌كات وتی: له ئێستادا نامه‌وێت ناوی ئه‌و ده‌زگایه و به‌رنامه‌كه‌ش ئاشكرا بكه‌م، ده‌مه‌وێت ببێت به سوپرایز بۆ هه‌واداره‌كانم.
تعليقات
إرسال تعليق