هه‌واڵێكی موژده‌به‌خش بۆ مرۆڤایه‌تی بزانه‌ چی له‌سه‌ر مه‌ریخ دۆزراوه‌ته‌وه‌

bozhin

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی کە بە ناسا ناسراوە باس لەوە دەکات کە بۆ یەکەم جار توانیویانە ئاو لە مەریخ بدۆزنەوە کە هاوشێوەی زەوی لە چیاکان دەڕژێتە خوارەوە.

جیم گرین بەڕێوەبەری بەشی هەسارەناسی ئاژانسەکە باسی لەوە کرد کە ئەو شتە نوێیانەی کە دۆزیوەتییانەوە زۆر پڕ بایەخە چونکە ئەو راستییە دەردەخات کە مەریخ هەسارەیەکی وشک و بیابانی نییە.

جێگەی باسە پێشتر ناسا زانیبووی کە لە هەسارەکە مەریخ ئاو بە شێوەی بەستوو هەیە بەڵام دۆزینەوەی ئاوی ئاسایی و شل بە دۆزینەوەیەکی نوێی زانستی هەژمار دەکرێ.

زانایان لە سەرانسەری جیهان هەوڵەکانیان چڕ کردۆتەوە بۆ ئەوەی بتوانن لە هەسارەکانی تر هاوشێوەی زەوی نیشانەکانی ژیان بدۆزنەوە. ئاو بە یەکێک لە گرینگترین فاکتەرەکانی ژیان هەژمار دەکرێ بۆیە دۆزینەوەی ئەو مادەیە بە گرینگ هەژمار دەکرێت.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات