• ھەمیشە یاری لەگەڵ منداڵەکەت بکەت بە یاریکردن ھەستی متمانەبوون بۆ تۆ زیاد دەکات
• ھەوڵبدە ئازادییەک بدەیت بە منداڵەکەت لە جوڵەو چونە دەرەوە و قسەکردن
• کەمترین ئامۆژگاری و زۆرترین گرنگیپێدان بکەرە سەرمەشقی پەروەدەکردنی منداڵەکەت
• ھەمیشە وەڵامی پرسیارەکانی منداڵ بدەرەوە لەھەر تەمەنێکدا بوو
• ھەمیشە منداڵەکەت وا تێ بگەێنە کە بەڵی پۆ خێزان بەڵی بۆ بەشکردنی خۆشیەکان لەناو خێزان و ھەمیشە وای تێ بگەێنە کە لەناو خێزاندا ھەست بە ئاسایش و ئارامی دەکەیت
• کەمترین قسە و زۆرترین کردار یەکێکە لەو رێگایانەی دەتگەێنێتە ترۆپکی پەروەردەی دروست لای منداڵ بەجۆرێک منداڵ حەزی زیاتر بە کردار ھەیە وەک لە گوفتار
• ھیچ کات جیاوازی لە نێوان منداڵەکانتدا مەکە چونکە جیاوازی کار لە کەسایەتی منداڵ دەکات
• ھیچ کات بە زۆر لە منداڵ مەگەێنە کە دەبێت رێز لەتۆ بگرێت ،بەڵکو شێوازی گفتوگۆ و ھەڵسوکەوتت با وا لە منداڵەکە بکات خۆی مەجبور بێت رێزت بگرێت
• ھەمیشە ھەوڵبدە لەگەڵ منداڵەکەت لەھەموو وتەکانتدا راستگۆ بیت
• منداڵەکەت فێری رێکخستن و رێکوپێکی لە ژیاندا بێت ھەموو وانەکانی ژیانی بۆ بخەرە بەردەست
null@example.com (zhawen)
تعليقات
إرسال تعليق