bozhin
كه‌سانێكی زۆر هه‌ن حه‌ز به‌گوێگرتن له‌گۆرانییه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت دایبه‌زێنن له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ش له‌هه‌ندێك تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا رێگه‌پێدراوه، ئه‌ویش به‌هۆی لینكی گۆرانییه‌كه یان به‌سته‌رێكی تایبه‌ته‌وه ده‌بێت و دواتر به‌هۆیه‌وه گۆرانیه‌كه هاوبه‌شی پێده‌كرێت و هه‌وادارانیشی له‌فه‌یسبوك و تویته‌ر گوێی لێده‌گرن.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه كارابێت بۆ دابه‌زاندنی كۆپله‌یه‌ك له‌گۆرانی و ڤیدیۆ له‌ئینستاگرامدا چێژی زیاترمان پێده‌به‌خشێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئێستا ئه‌پڵیكه‌یشنی sounds له‌ئینستاگرامدا كارایه، بۆیه به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت هه‌موو گۆرانی و موزیكه‌كان له‌هه‌موو بواره‌كانی موزیكدا به‌هۆی ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌وه بدۆزێته‌وه وه‌ك ساوندكلاود و سپوتیفای و زۆری تر.
هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتێكی پێگه‌ی mbcدوای ئاشكراكردن و دۆزینه‌وه‌ی گۆرانییه‌كه، به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت به‌شێكی له‌ئینستاگرامدا هاوبه‌شی پێبكات و له‌وه‌ش زیاتر ده‌توانێت گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی یان ئه‌لبومێكیش له‌گه‌ڵیدا دابه‌زێنێت. له‌كۆتاییدا ماوه‌ته‌وه بڵێین كه ئێستا ئه‌م خزمه‌تگوزارییه بۆ هه‌ردوو سیستمی ئه‌ندرۆید و ios كارایه.
تعليقات
إرسال تعليق