لە داهاتوودا بە ڕیمۆت کۆنترۆڵ ڕێگریی لە سکپڕبوون و دووگیانبوونی ژنان دەکرێت.
کۆمپانیایەکی ئەمریکی ئامێرێکی بچووکى داهێناوە کە جێگەى حەبی مەنع دەگرێتەوە. ئامێرەکە دەخرێتە ناو لەشی ژنەوە و هەرکاتێک بیەوێت ڕێگریی لە دووگیانبوونی خۆی بکات، پەنجە دەنێت بە کۆنترۆڵێکدا و بەوەش هۆرمۆنی دژە دووگیانبوون دەڕژێتە لەشییەوە.
ئەو ئامێرە کە هێشتا ناوى لێنەنراوە، لەڕێگەى نەشتەرگەرییەکى ئاسانەوە کە ماوەى ٣٠ خولەک دەخایەنێت، دەخرێتە ناوچەی ڕان یان سک یاخود باڵی ژنەوە و هەر کاتێکیش بیەوێت بە ئاسانى لە لەشی دەردەهێندرێت.
ئامێرەکە عەمبارێکی بچووکى تیادایە کە لە تیتانیۆم و پلاتین دروست کراوە و پانییەکەى تەنیا یەک سانتیمەتر و نیوە و تا ١٦ ساڵ تواناى کارکردنى هەیە، لە تواناشیدایە ڕۆژانە بڕی ٣٠ میکرۆگرام لە ماددەى (levonorgestrel) بڕژێنێتە لەشی ژنەوە. هەرکاتێکیش پەنجە بنێیت بە ڕیمۆت کۆنترۆڵەکەدا، ئەو ماددەیە دەڕژێت و بەوەش ناهێڵێت ژنەکە دووگیان ببێت.
بڕیاریشە ئەمساڵ ئامێرەکە تاقیبکرێتەوە و لە ساڵی (٢٠١٨)شدا بخرێتە بازاڕەوە.
تعليقات
إرسال تعليق