– نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕۆژانە ٨ ھەزار سوری و عێراقی ڕوو دەکەنە ئەوروپا

hawkar

وڵاتی فنلەندا ڕایدەگەنێـت کە ڕۆژانە پێشوازی لە ٦٠٠ پەنابەر دەکەن و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئاشکرای دەکات کە ڕۆژانە ٨ ھەزار سوری و عێراقی ڕوو دەکەنە ئەوروپا. نوسینگەی کۆچبەرانی وڵاتی فنلەندا ڕایدەگەینێت کە ڕۆژانەی نزیکەی ٦٠٠ پەنابەر ڕوو دەکەنە وڵاتەکە و تەئکیدیشی دەکەنەوە کە لە ماوەی ئەمساڵدا پێشوازییان لە ١٥ ھەزار پەنابەر کردووە. 

لای خۆشیەوە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای دەکات کە نزیکەی ٨ ھەزار ھاووڵاتی عێراقی و ھاووڵاتی سوری بە شێوەیەکی ڕۆژانە ڕوو دەکەنە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و زیاتر لە ٥ ھەزار پەنابەریش ڕۆژانە دەگەنە یۆنان. 

ھەروەک ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەرانیش پێشبینی دەکات کە شەپۆلی ھاتنی ھاووڵاتیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا لەگەڵ ھاتنی وەرزی زستانیشدا درێژەی ھەبێت. لەمساڵیشدا و تا ئێستا نزیکەی نیو ملیۆن کۆچبەر و پەنابەر کە زۆربەیان لە وڵاتی سوریا و عێراق و ناوچەکانی دیکەی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقاوەن گەیشتوونەتە ئەوروپا.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات