عێراق… زیاتر لە ٤٠٠ حاڵەتی توشبوون بە کۆلێرا تۆمارکراوە

helin

زیاتر لە ٤٠٠ حاڵەتی توشبوون بە کۆلێرا لە عێراق تۆمارکراوە. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاندووە کە ٤٠١ حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا لە وڵاتەکەدا تۆمار کراوە و سەرجەم توشبوانی ئەو نەخۆشییەش، لەئێستادا لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدان .

لە ئێستاشدا ئەنجومەنی وەزیران ١٠ ملیار دیناری بۆ کڕینی پێداویستی سەرەکی بۆ ئەو ناوچانەی زۆرترین زیانیان بەھۆی بڵاوبوونەوەی کۆلێراوە بەرکەوتووە تەرخان کردووە. 

ھاوکات ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیش ٢٠٠ ھەزار ڤاکسینی تایبەت بەو نەخۆشییەی ناردووە بۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق.

نەخۆشی کۆلێرا بەشێوەیەکی بەرچاو و خێرا لە پارێزگاکانی باشوری وڵاتەکەدا بڵاوبۆتەوە و زۆرترین حاڵەتی توشبوونیان تێدا تۆمارکراوە. 

بە شێوەیەک کە لە پارێزگای “مسەنا” ٧٥ حاڵەت و لە بەسرە ٩ حاڵەت و لە بابل ٥٩ حاڵەتی توشبووی دیکە و لە “بەغداد”ی پایتەختیش ٦٥ حاڵەتی توشبوو بە کۆلێرا تۆمار کراوە. 



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات