وەڵامی ئەم پرسیارانە وەربگرە پێش شەوی گواستنەوە

bozhin
دەستپێكردنی ژیانی هاوبەش و ژيان لەگەڵ كوڕێكدا بەتەنها بەتایبەتی لەسەرەتاكانی ژیانی هاوسەرگیردا ئاسایی نیە، پێویستی بە ئامادەكاری و وەرگرتنی زانیاری پێویست هەیە لەسەر ژیان و هەڵسوكەوت و مامەڵەی، بۆیە كۆمەڵناسان لەپاڵ رۆشنبیری گشتیدا تەئیكد لەوە دەكەنەوە، كچان پێویستە سود لە ئەزمونی دایكیان وەربگرن و هەندێك پرسیاریان لێبكەن، پێش دەستپێكردنی ژیانی هاوسەری.
گرنگترین ئەو پرسیارانەی پێش شەوی گواستنەوە لە دایكتی بكەیت؟
• چۆن مامەڵە بكەم، پیاوان زوتر توڕەدەبن، بەڵام ئەركی ژنەكانیانە لەگەڵ توڕەبونەكانی ئەواندا كاردانەوە پیشاننەدەن، بۆیە پێویستە لە دایكت بپرسێت، كاردانەوەت چۆن بێت، كاتێك مێردەكەت توڕەدەبێت، یان چۆن بتوانیت ئاشتیبكەیتەوە.
• ئەركەكانی ماڵەوە، كچان هەرچەند ئەزمونیان هەبێت لە ماڵداریدا ناتوانن وەك ژنێك ئیدارەی ماڵبكەن، بۆیە لە دایكت بپرسە لەسەرەتادا چۆن ئیدارەی ماڵ بكەيت لە رووی دارایی و پاك و خاوێنی و جێبەجێكردنی ئەركەكانت بەرامبەر مێردەكەت.
• دەربڕینی خۆشەویستی، كچان پێویستیان بە زانیاری و ئەزمونەكانی دایكیان دەبێت بۆ دەربڕینی خۆشەویستی بۆ مێردەكانیان.
• گفتوگۆ، بزانە دایكت چۆن گفتوگۆ لەگەڵ باوكت دەكات لە كاتی بڕیاردان لەسەر بابەتێك، چونكە نابێت ژنان بەبێ‌ پرسی مێردەكانیان بڕیاربدەن و پیاوان ناكرێت بۆچونی ژنەكانیان لەسەر كارە هاوبەشەكان وەرنەگرن.
• پەیوەندییە رۆمانسی و سێكسییەكان، هەرچەندە ئێستا سەرچاوەكانی وەرگرتنی زانیاری رۆمانسی و چۆنیەتی جێبەجێكردنی پەیوەندییە سێكسییەكان زۆر و كراوەن، بەڵام باشترە كچان وەڵامی هەندێك گریمانە و پرسیار لە دایكیان یان لە هاوسەرەكانیانەوە وەربگرن.


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات