مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك كه له ناو خه‌ڵكیدا به پزیشكی ئاینی ناسراوه، باسی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ماڵی خه‌زووری خۆی ده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه خه‌ریكبووه به‌ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی بخنكێت.
مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نووسیویه‌تی: ”
رۆژیَكیان ماڵی خه‌زورم كیَشه یان هه‌بوو خیَزانه به‌ڕیَزه كه‌شم زۆر خه می لئ یان خوارد له‌شی تیَك چوو”.
ده‌شڵێت: “منی به‌نده‌ش شه‌و خه‌وتبووم خیَزانه كه‌م ده‌ستی چه‌پی له ملم كردبوو كاتژمیَر دووی شه‌و ده‌بوو شتێك گه‌رووی توند گرتبووم ئه‌یویست بم خنكیَنێت، سوپاس بۆخوا له‌خه‌و هه‌ڵسام سه‌یرده كه م ده‌ستی خیَزانه به‌ڕیَزه‌كه‌مه كه ده یه وئ بم خنكیَنێت”.
له درێژه‌ی نووسینه‌كه‌یدا ده‌نووسێت: “كه سه‌یری ده‌م و چاوی خیَزانم كرد وه‌ڵا پرخه برخی بوو له‌حه‌وت خه‌وان بوو، به‌ڵام جنۆكه‌یه‌ك چووبووه له شی ئه‌یویست بم خنكیَنێت، خیَزانیشم ئاگای له هیچ نیه”.
ده‌شڵێت: “ده‌سته‌كه‌م توند گرت نه‌مهیَشت بمخنكیَنێت، بانگی مه‌لاژنم كرد پیَم وت ئه‌وه ده‌ته‌ویست بمخنكیَنی، سه‌یری ملم بكه چۆن سوربوه‌ته‌وه، ئه‌ویش وتی، وه‌ڵا ئاگام له هیچ شتیَك نیه مامۆستاگیان به قوربانت بم، به‌س شتێك له ناو ده‌ستی چه‌په‌مه ده‌جوڵێت، منی به‌نده ش قورئانی پیرۆزم له سه‌رخویَند جنۆكه‌كه‌م ده‌ركرد به ئیزنی خوای شیفای بۆهیَنا”.
مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك، به‌رده‌وام پۆسته‌كانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ده‌بنه جێگه‌ی مشتومڕی خه‌ڵكی و هه‌ندێك له خه‌ڵكیش بڕوایان به چاره‌سه‌ره‌كانی هه‌یه.
مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك پێشتر له ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك عه‌یاده‌ی هه‌بوو، كه به گژو گیا‌و ده‌رمان چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كانی ده‌كرد، له‌م دواییه‌دا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌رمانی شیر میزه‌كه‌وه، له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه عه‌یاده‌كه‌ی داخرا
تعليقات
إرسال تعليق