یەک سیر بە جوانی ورد بکە
- بیکەرە ناو نیو پەرداخ ئاوەوە
- بۆ ماوەی نیو کاتژمێر ئەم تێکەڵەیە بەجێبهێڵە
- پاشان ئەم گیراوەیە بدە لە زیپکەکانت
- بۆ ماوەی ١٠ خولەک پێوەی بهێڵەرەوە
کاریگەری سیر لەم بوارەدا دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی ترشیی سەلفێنیک ئەم ماددەیە توانای لەناوبردنی چەندین جۆر بەکتریای هەیە.
پێویستە لە بەکارهێنانی ئەم چارەسەرەدا ئاگاداری ئەوە بین کە هەندێک کەس پێستیان بە شێوەی جیاواز کاردانەوەی بۆ ئەم ماددەیە دەبێت، ئەگەر هەستت بە (برژانەوە) کرد ئەوا دەستبەجێ دەموچاوت بشۆ و ئەم رێگەیە بەکار مەهێنە
زۆر رێگا هەیە بۆ بەكارهێنانی لیمۆ بۆ پاكردنەوەی پێستی چەور یەكێك لەوانە:
2 كەوچكی لیمۆ لەگەڵ كەوچكێك شەكر تێكەڵ بكە بیدە لە پێست بۆ تازەكردنەوەی پێستە مردووەكە و پاك كردنەوەی لە چەوری.
كەوچكێك زەیتی جۆجۆبا لەگەڵ كەوچكێك شەربەتی لیمۆ و كەوچكێك شەكر تێكەڵ بكە و بیدە لە پێست و بە باشی بڵاوی بكەرەوە ئەم ئاوێتەیە پێستێكی جوان و پاك پێدەبەخشێت و شێیەكی باش بە پێست دەدات و جوان و سەرنجڕاكێشی دەكات.
تعليقات
إرسال تعليق