bozhin
خانمە گۆرانیبێژ مۆنیکا زاھیر، دوای وازھێنانی لە گۆرانی گووتن، چەند وێنەیەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوكردنەوە.
مۆنیکا زاھیر 19-5-2015، ھەواڵی وازھێنانی خۆی لە گۆرانیگوتن بڵاوکردەوە.
ھەورەھا رایگەیاند كە دەمێکە بیری لەوە کردووەتەوە واز لە گۆرانیگوتن بێنێت و ژیانێکی نوێ دەستپێبکات.
ھەر لە لێدوانەکەی مۆنیکادا بۆ رووداو، ھۆکاری وازھێنانەکەی ئاشکراکردبوو و گوتبووی “ھەموو کەسێک ھۆکارێکی ھەیە بۆ ئەوەی واز لە پیشەیەک یان لە ھونەرەکەی بێنێ، منیش بەھۆی ئەوەی شووم کردووە، پێم باش بوو واز لە گۆرانیگوتن بێنم و ژیانێکی تازە ھەڵبژێرم”.
مۆنیکا خوشکی گۆرانیبێژ لۆکە زاھیرە و یەکێک بوو لە قوتابییەکانی ئاوازدانەر ھەڵکەوت زاھیر. دوای وازھێنانیشی دووەمجارە وێنەی خۆی بڵاودەکاتەوە.
تعليقات
إرسال تعليق