hawkar
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
سبەینێ پلەکانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دادەبەزێت. بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویدەکاتەوە کە لە ڕۆژی دوو شەممەدا ئاسمانی شارەکانی ھەرێمی کوردستان نیمچە ھەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو تا ڕادەیەک نزمتر دەبنەوە.دابەزینی پلەکانی گەرماش, لە ئەنجامی کاریگەری لاوازی نیمچە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانەیە، و خێرایی”با”ش لە نێوان ٥ بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت لە سەعاتێکدا و ھەروەھا لە پارێزگای ھەولێریش خێرایی “با” دەگاتە ١٥ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا. ھاوکات بەرزترین و نزمترین پلەکانی گەرمای ھەریەک لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک لە نێوان “٣٧ بۆ ٢٠” پلەی سەدیدا دەبن. لە کەرکوکیش بەرزترین پلەی گەرما بۆ ڕۆژی دووشەممە ٣٧ پلە دەبێت و نزمترین پلەش ٢٢ پلەی سەدی دەبێت.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق