پۆلیسی ئیتیحادی عێراق رایگەیاند لە ئاکامی چەند ھێرشێکیاندا بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە خۆرھەڵاتی رومادی، ٢٠ تیرۆریستیان کوشتووە کە یەکێکیان سەرکردەیەکی دیاری گروپەکە بووە بەناوی رواد ئەحمەد بیلاوی.
لەلایەکی دیکەشوە ئیبراھیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق لەمیانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ھاوتا ئێرانییەکەی کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک بەڕێوەچوو رایگەیاند: پێویستە جیھان لەرووی سیاسی و سەربازی و راگەیاندنەوە خۆی بۆ رووبەڕوو بوونەوەی داعش ئامادە بکات و وتیشی، تیرۆریستانی داعش لە زیاتر لە ١٠٠ وڵاتەوە ھاتوون، ئەمەش بەو مانایە دێت کە رووبەڕووی جەنگێکی جیھانی بووینەتەوە.
جەعفەری جەختیشیکردەوە لەوەی تیرۆر ھەڕەشەی لەسەر سەرجەم وڵاتانی جیھان دروستکردووە.
لایخۆشیەوە محەحەمد جەواد زەریف پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ ئەو وڵاتانە دەربڕی کە رووبەڕووی تیرۆر بوونەتەوە راشیگەیاند کە ئامادەن لەپێناو بەرقەرارکردنی ئاسایشدا، ھاوکار بن.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق