bozhin
لە دووەم جەولەی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ یانەی بەرشەلۆنە بە بێ میسی لە یاریگای کامپ نۆ رووبەڕووی یانەی بایرلیڤەرکوزنی ئەڵمانی بووەو لە ئەنجامدا بە زەحمەت و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بەو یانە ئەڵمانیە هێناو یەکەم بردنەوەی لەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ تۆمار کرد.
دوو گۆڵ بەرشەلۆنە سێرجیۆ رۆبێرتۆ و سوارێز لە خولەکەکانی ٨٠، ٨٢ تۆماریان کرد.
تاکە گۆڵەکەی لیڤەرکوزن پاپادۆپۆلیس لە خولەکی ٢٢ تۆماری کرد.
ئەنجامی یاریەکانی تریش بەم شێوەیەبوو:
باتی بۆریسۆڤ ٣-٢ رۆما
ئارسناڵ ٢-٣ ئۆڵۆمپیاکۆس
بایرن میونخ ٥-٠ دینامۆ زەگرب
پۆرتۆ ٢-١ چێڵیس
ماکابی تەلئەڤیڤ ٠-٢ دینامۆ کێڤ
لیۆن ٠-١ ڤالەنسیا
زینیت ٢-١ گینت
تعليقات
إرسال تعليق