کۆمپانیاى (نۆڤارتس)ى ئەمریکی لە هەوڵی دروستکردنى عەدەسەیەکدایە بۆ ڕاستکردنەوەى بینین.
جۆن جیمینز سەرۆکی جێبەجێکارى کۆمپانیاکە لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: داهێنانەکەیان بریتییە لە عەدەسەیەکی زیرەک کە بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیاى گووگڵدا پەرەیان پێیداوە بەمەبەستی ڕاستکردنەوەى بینین و چارەسەرکردنى کزى چاو.
بەپێی لێدوانی ئەو بەرپرسەی کۆمپانیاى نۆڤارتس بۆ ڕۆژنامەى (لۆ تیمپ)، لەئێستادا کارکردن لەسەر دروستکردن و گونجاندنى ئەو عەدەسەیە بەردەوامە و لەماوەى پێنج ساڵی داهاتوودا داهێنراوە نوێکە دەکەوێتە بازاڕەوە.
ڕوونیشی کردەوە: هەوڵدەدەن نموونەیەک لەو عەدەسە زیرەکە بەمبەستی تاقیکردنەوەى لەسەر مرۆڤ ئامادە بکەن و لەساڵی ئایندەدا تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدەن.
عەدەسە زیرەکەکەى هەردوو کۆمپانیاى نۆڤارتس و گووگڵ بەکاردێت بۆ ئەو کەسانەى گرفتی بینینیان هەیە، و لەبری چاویلکە و چارەسەرکردن بە لەیزەر بەکاردەهێنرێت.
تعليقات
إرسال تعليق