دەمیرتاش: “ھەدەپە” لە٢٠% ی دەنگەکان بەدەست دەھێنێت

hawkar

دوای ئەوەی دەوڵەتی تورکیا بڕیاری دووبارە ئەنجامدانەوەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لەو وڵاتە راگەیاند سەڵاحەدین دەمیرتاش، رایدەگەیەنێت؛ لە ھەڵبژاردنی پێشوەختی تورکیادا پارتەکەی دەنگی زیاتر بەدەست دەھێنێت و نەک بڕینی بەربەستی (١٠%)، بەڵکو دەتوانن رێژەی(١٣%)ی دەنگەکان کە لە ھەڵبژاردنی رابردودا بەدەستیان ھێنا بۆ (٢٠%) بەرز بکەنەوە>

سەڵاحەدین دەمیرتاش) ھاوسەرۆکی گشی ھەدەپە ڕایگەیاند: ئەردۆغان ھێشتا لەکۆشکەکەی تێر نەبووە بۆیە داوای ھەڵبژاردنێکی تر دەکاتەوە، بەڵام لەھەڵبژاردنی یەکی تشرینی دووەمدا پەشیمانی دەکەنەوە. ئەگەر لە کەشێکی دیموکراتیکدا لە تورکیا ھەڵبژاردن بکرێت، ئەوا ئەوان لەسەدا ٢٠ ی دەنگەکان بەدەست دێنن، کاتێک شەش ملیۆن کەس بە رێژەی لەسەدا ١٣ خاوەنداری لە ھەدەپە کرد، ھەوڵدرا ئەو ئیرادەیەی خەڵک بشکێنن، ئەگەر ھەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە بکرایە رێژەی دەنگەکانی ئێمە زیاترە لە لەسەدا ٢٠، بەڵام کۆشکنشین بەرگەی ئەو ئەنجامی لەسەدا ١٣ ی نەگرت و کودەتای ئەنجامدا و بڕیاری ھەڵبژاردنی پێشوەختیدا.

دەمیرتاش ئاماژەی بەوەش کرد لەتورکیا دەستوری بناغەیی بەتاڵ بوەتەوەو ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان قبوڵ نەکراون، حکومەت شەڕی ڕاگەیاندوەو خۆی وەک حکومەتی ھەڵبژێردراو نیشانداوەو ئەوەش کودەتایە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات