١٤حاڵەتی تووشبون بەنەخۆشی کۆلێرا لەسنوری پارێزگای دیوانیە تۆمارکرا

hawkar

حاڵەتی تووشبون بەنەخۆشی کۆلێرا لەعێراق ڕووی لەبەرزبوونەوە کردوەوفەرمانگەی تەندروستی پارێزگای دیوانیەی باشووری عێراق، ١٤ حاڵەتی توشبون بەنەخۆشی کۆلێرای لەپارێزگاکە ڕاگەیاند.

نەخۆشی کۆلێرا لە ناوچەکانی پشتێنەی بەغداد بەشێوەیەکی خێرا بڵاو بۆتەوەو شارەزایانی تەندروستی و ژینگە ھۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ خراپی خزمەتگوزارییەکان و پیسی ئاوی خواردنەوە و پێیان وایە دۆخی کەش و ھەواو ژینگەی عێراق ھۆکارێک بوون تاکو ئەو پەتایە بەشێوەیەکی خێرا تەشەنە بکات. لەو بارەیەشەوە تارق حەمید، بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی پارێزگای دیوانیە ڕایگەیاند،١٤ حاڵەتی توشبون بەنەخۆشی کۆلێرا لەسنوری پارێزگای دیوانیە تۆمارکراوە و ئاشکراشیکرد، بەشێکی زۆری ئەو توشبوانە لەناحیەکانی غەماس وشەنافیەن کە دەکەوێتە رۆژئاوای شاری دیوانیەوە.

تۆمارکردنی ئەو ژمارە حاڵەتەی نەخۆشی کۆلێرا لەو پارێزگایەی باشووری عێراق لەکاتێکدایە، کەپێشتر نەخۆشیەکە تەنھا لە ناوچەکانی ناوەراستی عێراق بڵابوبۆوە کە لەسەر ئاستی عێراق زۆرترین ڕێژەی تووش بوون بەو پەتایە لەشاری ئەبوغرێب تۆمارکراوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات