عەبادی: ڕێژەی ١٠٠% داھاتی نەوت بۆ مووچە تەرخان دەکرێت

helin

سەرۆک وەزیرانی عیراق رایدەگەینێت ، رێژەی ١٠٠% داھاتی نەوت بۆ مووچە تەرخان دەکرێت .

لەوباریەوە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاندووە ، بەگوێرەی خەمڵاندنەکانی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٦ ، داھاتی فرۆشی نەوت ٥٥ ملیار دینار تێپەڕناکات و لەو بڕە پارەیەش سەرجەمی بۆ مووچە تەرخان دەکرێت بەجۆرێک کە ٤٠ ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەران و ١١ ترلیۆن دیناری بۆ خانەنشینان دەبێـت .

عەبادی ئاماژەشی داوەبەوەی کە بەو پێیەی سەرجەم داھاتی نەوت بۆ مووچە خەرج دەکرێت پێویستە کەرتی تایبەت بھێنرێتە پێشەوە و بیمەی کۆمەڵایەتی بۆ کارمەندانی ئەو کەرتە دابینبکرێت و بە تەنیا پشت بە داھاتی نەوت نەبەسترێت ، جەختیشکردۆتەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە کاربکرێت بۆ بوژاندنەوەی ئابووری عێراق لەسەرجەم بوارەکاندا.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات