ئەمشەوی چامپیۆنز لیگ خشتەی یارییەکانی بزانه

bozhin
ئەمشەو کاتژمێر (٩:٤٥) بەکاتی کوردستان، دووەم جەولەی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکان “چامپیۆنز لیگ” ئەنجام دەدرێن.

لەیەکێک لەبەریەککەوتنە بەهێزەکاندا یانەی مانچستەر یونایتد میوانداری ڤۆلفسبۆرگی ئەڵمانی دەکات، هەروەها یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵیش بەبڕینی کالچیۆوە لەیاریگای خۆیدا ڕوبەڕوی سڤیلیەی ئەندەلوسی دەبێتەوە.
هەرچی یانەی شاهانەی مەدریدە روبەڕوبونەوەیەکی تارادەیەک ئاسانی هەیە لەسوید بەرامبەر یانەی مالمۆ، لەیارییەکی بەهێزی تریشدا ئەتلەتیکۆ مەدرید بەرامبەر بەنفیکای پورتوگالی دەوەستێتەوە.

ڕوبەڕوبونەوەکان:
ئاستانا – گەڵاتەسەرای (٩:٤٥)
مانچستەر یونایتد – ڤۆلفسبۆرگ (٩:٤٥)
مالمۆ – ڕیاڵ مەدرید (٩:٤٥)
شاختار – پاریس سان جێرمان (٩:٤٥)
سسکا مۆسکۆ – ئایندهۆڤن (٩:٤٥)
بوروسیا مونشنگلادباخ – مانچستەر سیتی (٩:٤٥)
یوڤانتۆس – سڤیلیە  (٩:٤٥)
ئەتلەتیکۆ مەدرید – بەنفیکا  (٩:٤٥)

بەر لەئەنجامدانی جەولەی دووەم، ڕیزبەندی یانەکان لەکۆمەڵەکانیاندا بەم شێوەیەیە:



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات