چۆن لە بیست ساڵیدا بژیت

null@example.com (zhawen)


لەتوێژینەوەیەکی بەریتانیدا باس لەوە کراوە کە سێکی نموونەیی چۆن دەبێت لە بیستەکانی تەمەنیدا بژی و خشتەی کاتەکانی چۆن دابەش بکات.
لەو توێژینەوەیەدا کە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد و لەلاییەن د.پاوڵ کێڵییەوە ئەنجامدرا دەرکەوت دەبێتە کەسێک لە بیستەکانی تەمەنیدا ئەم خشتەیەی ھەبێت:
-کاتژمێر ٩:٣٠ خوولەکی بەیانی لە خەو ھەستە و پێویستە بەشێوەیەک بخەویت بە ھاوسەنگی ھۆڕمۆنەکانت تێکنەچن.
-کاتژمێر ١٠ی بەیانی قاوەیەک بخۆرەوە و تا دەست دەکەیت بە نان خواردن پشوو بدە و نانێکی بەیانی بخۆ.
-کاتژمێر ١٢ی دوانیوەڕۆ کارەکەت دەستپێبکە، چونکە لەو تەمەنەدا لە نیوەی رۆژدا باشترین توانا و وزەت ھەیە.
-کاتژمێر ٣:٣٠ خوولەکی دوای نیوەڕۆ لەگەڵ ھاوسەرەکەتدا جووتببە و بۆماوەیەک بچۆرە ماڵەوە، دواتر لە ٣:٣٠ خوولەک نانی نیوەڕۆ بخۆ.
-کاتژمێر ٥ی ئێوارە راھێنانی وەرزشی بکە و ھۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ بوونی وزەیەکی زۆر لە نێوان کاتژمێر ٣ بۆ ٦.
-کاتژمێر ٨ واز لە کار بھێنە و بڕۆ دەرەوە و ٨:٣٠ی شەو بگەرەوە ماڵەوە و سەیری تەلەفزیۆن بکە یان مۆبایلەکەت بەکاربھێنە و لە کاتژمێر ٩:٣٠ خوولەکدا نانی ئێوارە بخۆیت.
-کاتژمێر ١٠ی شەو بیربکەرەوە لە پلانەکانت و لەو کاتەدا بەباشترین شێوە بیر دەکەییتەوە و لەکاتژمێر ١٢دا پێویستە ئایپاد و ئامێرەکان بکووژێنیتەوە و تا ١ی شەو خەوت لێدەکەوێت.

http://evin1.info/up/uploads/chomanupload_file1_526798153.jpg



سه‌رچاوه‌یانه‌ی ئـه‌ڤین - پــێـشـەنــگيـن

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات