harem
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ئاماری رووداوەکانی رۆژانی جەژنی قوربانی ئاشکراکرد ، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوانیدا وتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند: “لە رۆژانی جەژندا تەنھا یەک رووداوی دزی ھەبووە لە سنووری پارێزگای ھەولێر و بەراورد بە ساڵانی رابردوو رێژەی رووداوەکان زۆر کەم بوونەتەوە”.
وتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر ئاماژەی بەوەشکرد: ” لە رۆژانی جەژنی قورباندا نۆ رووداوی ھاتوچۆ روویانداوە و لە ئاکامدا چوار ھاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە، ھەروەھا ١٧ ھاوڵاتی دیکەش برینداربوون، رووداوەکانیش بۆ خراپی رێگاو بانەکان و پابەند نەبوونی شوفێران بە رێنماییەکانی ھاتوچۆوە دەگەرێـتەوە .
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق