به وينه ئاماری شەهید و بریندارەكانی هێزەكانی پێشمەرگە بڵاودەكاتەوە bozhin

bozhin
لە ئۆپەراسیۆنەكەی ئەمڕۆی رۆژئاوای كەركوك، هێزی پێشمەرگەی كوردستان   12 شەهید و 29 برینداری هەبووە.
ئەمڕۆ 30ی‌ ئەیلولی‌ 2015، هێزەكانی‌ پێشمەرگەی‌ كوردستان، ئۆپەراسیۆنێكی‌ بۆ گرتنەوەی‌ چەند گوندێك لە رۆژئاوای‌ كەركوك دەستپێكرد.
“لە ئۆپەراسیۆنەكەی ئەمڕۆدا هێزی پێشمەرگەی كوردستان 12 شەهید و 29 بریندار هەیە”.

هەر لەو ئۆپەراسیۆنەدا هێزی پێشمەرگەی كوردستان توانیویەتی گوندەكانی (مەنسوریە، سەدە، كواس عەرەب، كواس كورد، محەمەد خلیل، غەڕا، گوبێبە)ی‌ ئازاد بكات”. لە ئۆپەراسیۆنی‌ هێزەکانی‌ پێشمەرگەدا لە رۆژئاوای‌ پارێزگای‌ کەرکوك، ژمارەیەك پێشمەرگە شەهید بوون و تەرمی‌ سێ پێشمەرگەی‌ شه‌هیدیش هێنرایەوە بۆ قەزای‌ چەمچەماڵ .به‌پێی‌ زانیارییه‌كان bozhin دوو له‌ پێشمه‌رگه‌ شه‌هیده‌كان ئامۆزای‌ یەکترن به‌ناوه‌كانی‌  “سەروەر کریم محمد و کارزان فریق محمد” سه‌ر له‌به‌یانی‌ ئه‌مرۆ 30/9/2015 به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ بۆمبێكی‌ چێندراوه‌وه‌  لە گوندی‌ “سید خلف” شەهید بوونه‌ .

لەمەراسیمێکدا و بە ئامادەبوونی‌ لێپرسراوان و جەماوەری‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ، تەرمی‌ ئەو سێ  پێشمەرگە شه‌هیده‌ لە قەزای‌ چەمچەماڵ و ناحیەی‌ شۆرش بەخاك سپێردران .

لە سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنی‌ شه‌ڕی‌ نێوان هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ و ‌ تیرۆریستانی‌ داعشدا، 44 پێشمه‌رگه‌ی‌ دانیشتووی‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ شەهیدبوونه‌، لە پۆپراسیۆنه‌كانی‌ ئه‌مرۆشدا لە رۆژئاوای‌ کەرکوك،  ژمارەیەك پێشمەرگەی‌ تری‌ دانیشتووی‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ شه‌هید بوونه‌‌، تەرمی‌ سێ له‌و شه‌هیدانه‌  هێنرایه‌وه‌ بۆ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ.

پێشتر حسێن یەزدان پەنا، فەرماندەی‌ هێزەكانی‌ پارتی‌ ئازادی‌ كوردستان  راگەیاند بوو: “لە سەرجەم قۆڵەكانیشەوە زیاتر لە 100 چەكداری‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش كوژراوە”.  ڤیدیۆی شەڕێکی قورسی ٩/٣٠ نێوان هێزی پێشمەرگەو چەکدارانی داعش لە رۆژئاوای شاری کەرکوک.لەو شەڕەدا پێشمەرگە پێنج گوندی لە رۆژئاوای کەرکوک لەدەستی داعش رزگار کرد.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات