لێره‌دا ئاماژه به‌م 5 خواردنه‌وانه ده‌كه‌ین كه یارمه‌تی به‌هێز كردنی به‌رگری له‌ش و دابه‌زینی كێشی له‌ش ده‌ده‌ن:
1ـ ئاو: ئاو باشترین خواردنه‌وه‌یه بۆ دابه‌زاندنی كێش، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی له خواردنه‌وه‌ی ئاو بێزار نه‌بن ده‌توانن له‌گه‌ڵ لیمۆ یان خه‌یار یان ته‌ماته‌ی تێكه‌ڵ بكه‌ن تا تامی خۆشتر بێت.
2ـ ئاوى سه‌وزه‌وات: سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده بۆ دابین كردنی ریشاڵه‌كان كه بۆ دابه‌زینی كێش گرنگه و له‌ش بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ست به برسیه‌تی ناكات.
3ـ چای سه‌وز: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه میتابۆلیزمی له‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كات، ده‌بێته هۆی دابه‌زینی كێش به‌خێرایی هه‌وڵ بده‌ن چای سه‌وز له‌گه‌ڵ هه‌نگوین بخۆنه‌وه.
4ـ قاوه: خواردنه‌وه‌ی قاوه له كاتی به‌یانی و ئێواران به‌هۆی ئه‌وه‌ی برسیه‌تی ناهێڵێـت و یارمه‌تی دابه‌زینی كێشه ده‌دات. ئه‌م خواردنه‌وه له‌شیش گه‌رم ده‌كاته‌وه.
5ـ شیر: به بێ چه‌وری سه‌ری ده‌وڵه‌مه‌نده به كالیسیۆم و ڤیتامین D و پرۆتین كه ئێسك و ماسولكه‌كان به‌هێز ده‌كات و كێش داده‌به‌زێنێت.
تعليقات
إرسال تعليق