زانیاری دەربارەی گروپی Anonymous


                                 ئه‌نۆنیمۆس (بێناو)(بە ئینگلیزی: Anonymous)


                  
                  گرووپێکە، لە ساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە، لە ڕووی ھاککردنەوە بە بەھێزترین
                  و بەتواناترین گرووپی ھاک دادەنرێـت. لەم ساڵانەی دواییدا و ئەو کارانەی
                  ئەوان کردوویانە لەوەو پێش نەکراوە و بەھێزترینیشیان ھاککردنی ماڵپەری
                  پلەی ستەیشتن و پنتاگۆنی ئەمریکی بوو، ھەروەھا ھاککردنی ماڵپەری
                  ئێف بی ئای بوو، ئەمە جگە لەوەی سەدان ماڵپەری تری حوکوومییان لە
                                  سەرانسەری جیھان ھاک کردووە.







                                            ھەڕەشەکردن:

                      ئەم گرووپە تا ئێستا چەندەھا ھەڕەشەی لە دام و 
                      دەزگاکانی ئەمریکا کردووەبەتایبەتی دوای پڕۆژە یاسای
                      مافی بڵاوکردنەوە و داخستنی ماڵپەڕی بەناوبانگ
                      مێگا ئەپڵۆد، چەندین ھەڕەشەی لە دەزاگاکانی ئەمریکا کرد،
                      ماڵپەڕی وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکای ھاککرد،
                      لەساڵی ٢٠١١دا گرووپی ناوبراو ھەڕەشەی لە تۆڕی                                                               کۆمەڵایەتیی فەیسبووک کرد کە ماڵپەڕی ناوبراو ھاکدەکەن،
                      بەڵام دواتر بەڕێوبەری فەیسبووک ماڕک زوکوربێرک ھەستا
                      بە دانانی پارێزگاری پاراستنی فەیسبووک لە                        
                      ھاککردن بۆیە ھێرشەکانی گرووپەکەی پووچەڵ کردووە.
                      لە ساڵی ٢٠١٣دا ئەم گروپە  چەند هێرشێکی گەورەیان
                       کردە سەر پێگە حوکوومییەکانی ئیسرائیل.

                                                     دروشم:

               گروپی ئه‌نۆنیمۆس ھەر لەسەرەتای دروستبوونیانەوە دروشمێکیان ھەیە.
               "ئێمە ئەنۆنیمۆسین. ئێمە گرووپین. ئێمە لە کەس نابورین. ئێمە ھەرگیز
                                  لەبیرناکەین. پێشبینی ئێمە بکەن"
   " we are anonymous we are legion we do not forgive we do not forget expect us




                                      گرنگترین بەرھەمەکان:

                             1-ھاککرنی ماڵپەڕ پلەی ستەیشتن

                             2-ھاککرنی ماڵپەڕی پنتاگۆنی ئەمریکی

                             3-ھاککرنی زۆرینەی دام و دەزگاکانی سووریا
                                لەپاش خۆپشاندان و کاولکارییەکەی 
                                بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا، گرووپەکە ئیمێڵی
                                فەرمی بەشار ئەسەدیان ھاککرد.
                             4-ھێرشکردنە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک


سەرچاوە : ویکیپیدیا 


بە هیوای سوود براتان 


WoLfMaN


سه‌رچاوه‌یانەی پرۆگرام بۆ کورد - هه‌موو یانه‌كان

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات