مۆز بۆ توێکڵەوە بخۆ

chalack

وەک ئاشکرایە کاتێک مۆز ئەخۆین توێکڵەکەی فڕی ئەدەین، بەڵام شارەزایان پێمان دەڵێن توێکڵی مۆز بەجۆرێک لە جۆرەکان سودی بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە.

توێکڵی مۆز لە زۆربەی وڵاتان بەتایبەت دەوڵەتانی کاریبی، دەکرێتە ناو ژەمی خواردنەوەو تامێکی خۆشی ھەیە، ھەروەھا ئەبێت ھەموو ئەوە بزانین ئەو مادەو پێکھاتانەی لەناو توێکڵی مۆزدایە توانای ئەوەی ھەیە تەندروستی مرۆڤ باشتر بکات.

شارەزایان دەڵێن، مۆز بڕێکی باش ڤیتامین “A – B٦ – B١٢”ی تێدایە، ھەروەھا دەوڵەمەندە بەمادەی مەگنیزیۆم و بۆتاسیۆم و برۆتینات و چەندین مادەی تری بایۆلۆجی بەسود.

ھەروەھا شارەزایان دەڵێن، توێکڵی مۆز یەکەی گەرمی نادات بەخواردن، ھەربۆیە دەکرێت بەخواردنی کێشی پێ دابەزێنرێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات