عەبدوڵا گیول بونی ھەدەپە لە پەرلەمان بەگرنگ وەسف دەکات

chalack

عەبدوڵا گیول سەرۆکی پێشووی تورکیا، جەخت لەسەر گرنگی بوونی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە دەکات لەناو پەرلەمانی تورکیاو بەخاڵێکی پۆزەتیڤ وەسفی دەکات. 

گیول لەمیانی لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی “فاینانشاڵ تایمز”ی بەریتانی بۆچوونی خۆی سەبارەت بەسەرکەوتنەکەی ھەدەپە لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی حوزەیرانی رابردوو و بەدەستھێنانی رێژەی ١٣%ی دەنگەکان دەربڕی و رایگەیاند: “ئەوە بەپۆزەتیف دەزانم”.

راشیگەیاند، ھەمیشە لەگەڵ ئەوەدا بووە کە کێشەکان لەرێی دیالۆگ لەگەڵ پارتە سیاسییەکاندا چارەسەر دەکرێن، نەک دوورخستنەوەیان.

لێدوانەکەی عەبدوڵا گیول لەکاتێکدایە کە تەنھا سێ رۆژ ماوە بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنە پەرلەمانییە پێشوەختەکەی تورکیاو ھەدەپەش ھەوڵەکانی بۆ زیادکردنی رێژەی دەنگەکانی چڕکردۆتەوە. 

گیول ناڕاستەوخۆ رەخنەشی لە شێوازی حوکمڕانی پارتی دادو گەشەپێدان گرت و رایگەیاند: تورکیا پێویستی بەپەرەپێدانی دیموکراسییە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات