وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بریاریاندا ئامادەکاری بکەن بۆ پێشوازی کردن لە ١٠٠ ھەزار کۆچەری تر.
سەرکردەی ١١ وڵاتی یەکێتی ئەوروپا و سێ وڵاتی دەرەوەی یەکێتییەکە لە برۆکسلی پایتەختی بەلژیکا کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی کۆچەران لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بریاریاندا ئامادەکاری بکەن بۆ پێشوازی کردن لە ١٠٠ ھەزار کۆچەری تر .
لە ئێستادا رۆژانە ٩ ھەزار کۆچەر دەگەنە یۆنان ، ئەوەش بەبەرزترین ژمارەی کۆچەران دادەنرێت .
بەپێی رێکەوتنی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا یۆنان تا کۆتای ئەم ساڵ ژمارەیەک کەمپی تری پەنابەران دەکاتەوە بۆ ئەوەی توانای وەرگرتنی ٣٠ ھەزار کۆچەری ھەبێت، لە ھەمان کاتیشدا ئاژانسی بەھاناوەچوونی کۆچەرانی نەتەوەیەکگرتوەکان یارمەتی یۆنان دەدات بۆ ئەوەی بتوانێت پێشوازی لەو کۆچەرانە بکات .
لەھەمان کاتیشدا وڵاتانی ناوچەی بەلقان کەمپی نوێی پەنابەران دەکەنەوە بۆ پێشوازی کردن لە ٥٠ ھەزار کۆچەر
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق