chalack
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
سەرۆکی ئەمریکا دڵنیایی دەداتە بەغداد، کە بۆ جەنگی دژی داعش واشنتۆن دەستبەرداری ھاوکارییە سەربازییەکانی بۆ عێراق نابێت.
باراک ئۆباما لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ (حەیدەر عەبادی) سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختی لەوە کردەوە تا کۆتایی جەنگی داعش “ئەمریکا” ھاوکاری سەربازی پێشکەش بەعێراق دەکات.
لەو پەیوەندییە تەلەفونییەی لەگەڵ عەبادی، باراک ئۆباما ستایشی سەرکەوتنەکانی قەزای بێجی کردووەو ھاوکات پشتیوانیشی لەوە کردووە کە ئۆپراسیۆنەکان بەرەو ئازادکردنەوەی رومادی دەستپێبکەن.
ھەر سەبارەت بەو پەیوەندییە تەلەفونییەی نێوان ئۆباماو عەبادی، کۆشکی سپی لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی بڵاوکردۆتەوە، کە ھەردوولایەن جەختیان لەسەر پابەندبوونیان بەھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و درێژەپێدان بەھاوپەیمانی ستراتیژی نێوان (واشنتۆن و بەغداد) کردۆتەوە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق