bozhin
زانایانی بواری ده‌روونی تایبه‌ت به‌ژیانی هاوسه‌رگیری رێنمایی ده‌ده‌ن له‌باره‌ی خۆشبه‌ختی هاوسه‌ران.
مرۆڤه‌كان به‌گشتی بۆچوونیان جیاوازه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی رێگاكان بۆ گه‌یشتن به‌ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر، به‌ڵام به‌پێی رێنمایی پزیشكانی بواری ده‌روونی پێیانوایه كه چه‌ند خاڵێكی گرنگ هه‌یه هاوكاری هاوسه‌ران ده‌كات له‌كاتی ده‌ستپێكی ژیانی هاوسه‌رگیری بۆئه‌وه‌ی خۆشبه‌خت بژین.
زانایانی بواری ده‌روونی ده‌ڵێن “دوو كه‌س پێشئه‌وه‌ی بڕیاری ژیانی هاوسه‌رگیری ده‌ده‌ن، زۆر پێویسته یه‌كتر بناسن و شاره‌زاییان هه‌بێت له‌باره‌ی كه‌سایه‌تی یه‌كتره‌وه”، ده‌شڵێن “به‌هۆی یه‌كترناسینه‌وه ژیانی هاوسه‌رگیریتان به‌خۆشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ده‌توانن به‌وشێوه‌یه بۆ هه‌میشه‌یی پێكه‌وه بژین”.
زانایان ئاماژه به‌وه‌شده‌ده‌ن كه خه‌رجكردنی پاره‌یه‌كی زۆر بۆ ماره‌كردن و گواستنه‌وه مه‌رج نیه بۆئه‌وه‌ی ببن به‌خاوه‌ن هاوسه‌رگیریه‌كی سه‌ركه‌وتوو، چونكه به‌هۆی خه‌رجیه‌یكی زۆره‌وه هاوسه‌ران قه‌رزار ده‌بن، به‌پێی بۆچوونی زانایان پێیانوایه كه قه‌رازی به‌شێوه‌یه‌كی زیانبه‌خش كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر به‌خته‌وه‌ری هاوسه‌ران.
تعليقات
إرسال تعليق