به وينه دالیا شاجوانی کوردستان لەگەڵ ناسك تر له خؤى ده ر كه وت لە ئینستاگرام

bozhin

دالیا ڕێبوار حەسەن، شاجوانی ئینتەرنێتی کوردستان چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا لەگەڵ چەند شاجوانێکی جیهاندا دەردەکەوێت.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، دالیا چەند وێنەیەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە کە وەک دەردەکەوێت لە تایلەند گرتوویەتی و تێیدا لەگەڵ شاجوانی ژاپۆنی ٢٠١٢ و ٢٠١٣ دا دەرکەوتووە.

دالیا لە ئێستادا لە تایلەندە بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنی شاجوانی گراندی جیهان کە خۆی ساڵی ڕابردوو بە ناوی کوردستانەوە بەشداری تێدا کرد.

دالیا لە ساڵی ٢٠١٣دا لەلایەن دەستەی گەشتوگوزارەوە لە ڕێوڕەسمی هەڵبژاردنی شاجواندا وەک شاجوانی ئینتەرنێت دیاریکرا و لەو کاتەشەوە بە هۆی قەیرانی داراییەوە لە هەرێمی کوردستان ئەو  ڕێوڕەسمە بەڕێوە نەچووە.

بڕیارە دالیا لە تایلەند فیلمێک نمایش بکات کە خۆی یەکێک بووە لەبەرهەم هێنەرانی لەسەر ئازار و نەهامەتییەکانی هاوڵاتیانی کۆبانێ.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات