زۆر جار که کۆمپیوتهر بهکاردێنین ههست به خاوییهکهی دهکهین و ڕهنگه ئهم کارهش بێزارمان بکات ، جا بوونی ئهم خاوییه دهگهڕێتهوه بۆ کۆمهلێک هۆکار که لهم بابهتهدا ئاماژه به ژمارهیهک لهو هۆکارانه دهکهین که دهبنه هۆی خاوی کۆمپیوتهرهکهمان .
ئهمانهش سی هۆکاری سهرهکین بۆ دروست بوونی ئهم کێشهیه :
1) دابەزاندنى گەلێک بەرنامە کە لەوانەیە گرنگ نەبن .
2) نەگونجانى هەندێ کارت لەگەڵ ئامێرەکە .
3) بەستنى کارتى جۆراو جۆر ، بە تایبەتى کارتى ڤیدیۆو کارتى سیدى ڕایتەر .
4) بوونى هەڵەو لەکارکەوتنى یەکێک لە مەلەفەکانى سیستەم ، کە لەسەر ئامێرەکەیە .
5) جیاوازى ئەو ڕامانەى (RAM) کە دادەنرێن بۆ ئامێرەکە ، دەبێتە هۆى دروست بوونى کێشە .
6) بوونى هەندێ هەڵەى تەکنیکى لەسەر بۆڕدى ****** ( mother board) ، بە تایبەتى کارتەکان و ڕامەکان .
7) بەڕێکى دانەبەزاندنى بەرنامەى ( zone alarm) ، کە ئەویش هۆکارێکە بۆ خاوى کۆمپیوتەر .
8) کردنەوەى لاپەڕەکانى ئینتەرنێت بێ ئەوەى پەیوەند بیت بە تۆڕ .
9) کردنەوەى لاپەڕەکانى ڕەشى ئینتەرنێت .
10) کردنەوەى بەرنامەى وۆرد لەکاتى بینینى لاپەڕەکانى ئینتەرنێت .
11) گواستنەوەى خێرا بەسەر لاپەڕە کراوەکانى ئینتەرنێت .
12) بەرنامەى ( anti virus) ئەگەر بەتەواوى دانەبەزێنرێت .
13) کردنەوەى بەرنامەکانى دابەزێنراو لەکاتى بەکارهێنانى ئینتەرنێت .
14) زۆربوونى پێکبەستراو ، کە بەدیار دەکەون لەکاتى بەکارهێنانى ئینتەرنێت .
15) پەستانى کۆمپیوتەر ، ئەویش بەکردنەوەى پەنجەرەى زۆر .
16) کردنەوەى ئەو مەلەفانەى کە لەلایەن ماسنجەرەوە دەنێردرێن .
17) کردنەوەى سایتەکانى بەدڕەوشتى ( سایتى سێکسى) ، کە گەورەترین هۆکارن بۆ دروست بوونى دەیان کێشە
18) پەستان لەسەر هارددسک ، بەهۆى زۆرى بەرنامە دابەزاندن .
19) زۆر وەرگرتنى وێنە لەسایتەکان .
20) بوونى ڤایرۆس لەناو ئامێرەکە .
21) نوێ نەکردنەوەى بەرنامەى ( anti virus) بە شێوەیەکى دەورى .
22) چارەسەرنەکردنى گرفتەکان ، لە ڕێى بەدواگەڕانیان ، وە مانەوەیان تا زۆر دەبن .
23) دابەزاندنى ویندۆز بەسەر ویندۆز ، بەبێ فۆرمات کردن .
24) ئیش پێکردنى هەندێ سیدى ناتەواو .
25) تەواو نەبوونى سیدى وینۆز ، کە لەکاتى دابەزاندنى ویندۆز ڕوودەدات .
26) هەڵنەسان بە کردارى چارەسەرى چاکردنەوەى ئامێر ، بە شێوەیەکى بەردەوام .
27) لانەبردنى مەلەفاتى کاتى پارێزراو ( Temp) .
28) لانەبردنى مەلەفاتى کاتى ئینتەرنێت ، کە هێشتنەوەیان دەبێتە هۆى زۆربوونى ئەم مەلەفانە ، وە دوایى دەبێتە گرفت .
29) پشكنین نەکردنى دسکەکان ، وە خاوێن نەکردنەوەیان ، وە سەفتە نەکردنیان .
30) کارپێکردنى بەرنامەى (real player) بۆ گوێگرتن لە گۆرانى و مۆسیقا ، لەکاتى بەکارهێنانى تۆڕى ئیتەرنێت
تعليقات
إرسال تعليق