bozhin
، هێڤی هیوا خانمه په‌یامنێر و پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردستان تیڤی رایده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌و ئه‌كاونت و په‌یجانه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و ئینستاگرام به‌ناوی ئه‌وه‌وه كراونه‌ته‌وه هی ئه‌و نین و وه‌ك خۆشی ده‌ڵێت: “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك من لێیان به‌رپرس نیم”.
له رونكردنه‌وه‌كه‌یدا، هێڤی هیوا خانمه په‌یامنێر و پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردستان تیڤی، رایگه‌یاندووه: “له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و ئینستاگرام چه‌ند ئه‌كاونت و په‌یجێك به ناو و وێنه‌ی منه‌وه كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان هی من نین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: “من ئاگادار نیم كێ و بۆ چ مه‌به‌ستێك ئه‌و په‌یج و ئه‌كاونتانه‌یان به‌ناوی منه‌وه كردۆته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه به‌ناوی منه‌وه قسه‌شیان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیشم كردووه و كێشه‌یان بۆ دروست كردووم و داوای ژماره ته‌له‌فۆنیان له كچه هاوڕێكانم كردووه، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك من لێیان به‌رپرس نیم”.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو: “ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن له رووی ده‌رونییه‌وه نه‌خۆشن و پێویسته ده‌ست له‌و كاره نه‌شیاوانه‌یان هه‌ڵبگرن، چونكه ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیانه بۆ ئه‌و كارانه نه‌كراون، به‌ڵكو پێویسته سوود له‌و ته‌كنه‌لۆژیایه وه‌ربگرین”.
له رونكردنه‌وه‌كه‌دا، هێڤی هیوا ده‌ڵێت: “جگه له ئینستاگرامێك هیچ په‌یج و ئه‌كاونتێكم له هیچ تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نیه”.
هێڤی هیوا خێزانداره و ماوه‌ی 11 ساڵه وه‌ك په‌یامنێر و پێشكه‌شكار له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی كار ده‌كات و تائێستاش به‌رده‌وامه له كاره‌كه‌ی.ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش وێنه‌ی ئینستاگرامه‌كه‌یه‌تی:
تعليقات
إرسال تعليق