شەنگال.. پێشمەرگەو شەڕڤانان پەلامارێکی داعشیان تێکشکاند

chalack

لە شەنگال تیرۆریستانی داعش لە چەند قۆڵێکەوە پەلاماری سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەیاندا. 

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، تیرۆریستانی داعش لە چەند قۆڵێکەوە پەلاماری سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەو شەڕڤانانیان داوە، بەڵام پێشمەرگەو شەڕڤانان بەتوندی بەرپەرچی ھێرشی تیرۆریستانی داعشیان داوەتەوە.

لەوبارەیەوە، “عەقید محەمەد عەبدوڵڵا” جێگری لیوای چواری ھێزی پێشمەرگە، بەکوردسات نیوزی راگەیاند، پێشمەرگەو شەڕڤانان وەڵامی توندی تیرۆریستانیان داوەتەوەو ماوەی ٢ سەعات بەردەوام بوە، خۆشەبەختانە لەو پەلامارەدا پێشمەرگەو شەڕڤانان بێ زیان بون، بەڵام زیانی زۆر بەر تیرۆرسانی داعش کەوتوەو ژمارەیەکی زۆریان لێ کوژراوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، لە بەرەی خۆرھەڵات و خۆرئاواو چەند گەڕەکێکی شەنگالەوە ھێرش کراوەتە سەر ھێزەکانی پێشمەرگەو شەڕڤانان.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات